پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستان تەقێنرایەوە

:: AM:10:43:18/10/2016 ‌

بەیانی ئەمڕۆ سێشەم پۆلیسی فیدرالی لە باشووری مووسڵ توانیان 21 تیرۆریست بكوژن و پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانیش بەر لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان بتەقێننەوە.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم هێزەكانی پۆلیس لە گوندی بەجوانەی باشووری مووسڵ لەگەڵ تیرۆریستان ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە و لە ئەنجامدا هێزەكانی پۆلیس 21 تیرۆریستیان كوشت و پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویشیان تەقاندەوە.

رۆژی دووشەم 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر لە درەنگانی شەودا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستپێكی جەنگی ڕزگاری مووسڵی ڕاگەیاند، دواتریش لە سەعات 5:30ی بەرەبەیان یەكەم پێشڕەوی لە میانەی هەڵمەتی رزگاری مووسڵ لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە لە میحوەری خازر دەستی پێ كرد و لە سێ قۆڵەوە بەرەو گوندەكانی دەوروبەری حەمدانییە و بەرتلە پێشڕەوییان كرد، تا ئێوارە توانیان نۆ گوند لە تیرۆریستان پاك بكەنەوە و ڕووبەری 200 كیلۆمەتر دووجاش داعش دوور بخەنەوە، هاوكات لە میحوەری گەیارە و گوێڕ-مەخموور و میحوەری بەعشیقە و بەنداوی مووسڵ و ئاسكی مووسڵ جموجۆڵ هەبوون و تیرۆریستان گورزی كوشندەیان پێ كەوت.

مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و دەكەوێتە 405 كیلۆمەتر باكوری عێراق رۆژی 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی سوپای عێراق و پۆلیسی ناوخۆیی كە ژمارەیان 60 هەزار چەكدار دەبوو، كەوتە دەست تیرۆریستان و دوای دوو ساڵ و چوار مانگ و حەوت ڕۆژ هێرش لەلایەن پێشمەرگە و سوپای عێراق و دژە تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و چەكدارانی حەشدی نیشتمانی دەستی پێ كرد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د