توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، ئه‌و خانمانه له‌كاتی دووگیانیدان، ده‌توانن به جۆری خواردن و خواردنه‌وه‌كانیان وا بكه‌ن، منداڵه‌كانیان زیره‌ك و ژیر و هۆشیار ده‌ربچن، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌میشه به هۆشمه‌ندی ده‌یانهێڵێته‌وه.
توێژینه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له گۆڤاری "لانست"ی پزیشكی بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، توێژه‌ران كاریگه‌ری خواردنیان بۆ سه‌ر كۆرپه‌ڵه له‌وكاته‌ی له سكی دایكیدایه خسته به‌رده‌م وردبوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆره‌وه.
ئه‌و توێژه‌رانه له زانكۆی هارڤارد و كالیفۆرنیا و لانكسته‌ر ده‌ستیان به توێژینه‌وه كرد و سێ هه‌زار منداڵیان له نێوان نۆ تا 12 ساڵیان وه‌رگرت، له 2001 و 2004یش دایكی ئه‌و منداڵانه‌یان خستووه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه و بۆ سه‌ر دوو پۆل دابه‌شیان كردن.
له كاتی دووگیانی‌دا پۆلی یه‌كه‌می دایكه‌كان جۆره‌ها ڤیتامین و خۆراكی سوودبه‌خشیان پێ درا، كه خۆی له ترشی فۆلی و ڤیتامین B2.B3.B12. Dیان پێ دراوه، گرووپی دووه‌می ئافره‌ته سكپڕه‌كان ته‌نیا ترشی فۆلیك و ئاسنیان به زۆری پێ دراوه.
دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان له دایك بوون، ئه‌وان به‌رده‌وام چاودێرییان كردوون تا گه‌یشتنه ته‌مه‌نی نێوان نۆ تا 12 ساڵی، له كۆتادا زانایان گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی خواردنی جۆراوجۆر و ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامینه‌كان و ترشی فۆلیكیان خواردووه، منداڵه‌كانیان زۆر زیره‌كترن له‌و ئافره‌تانه‌ی به زۆری ترشی فۆلیك و ئاسنیان پێ دراوه.
دكتۆره ئه‌لیزابێت برادۆ سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه و پسپۆڕ له زانكۆی كالیفۆرنیا گوتی، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره و پێویسته دایكان به ته‌واوی ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرن و له‌كاتی دووگیانی‌دا به‌رده‌وام ئه‌و خواردنانه بخۆن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین و ترشی فۆلیك، تا منداڵێكی زیره‌ك و ژیر و هۆشیاریان ببێت.