خوێندنەوەیەک لەسەر یەکێک لە کتێبە سەرچاوەییەکانی ئیسلام
هه‌میشه له وڵاتانی ئیسلامی، دوای هه‌ر كارێكی توندڕه‌وی، كۆمه‌ڵایه‌تی بێت تا ده‌گاته جیهاد، یه‌كسه‌ر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ ڕۆشنبیر و ته‌نانه‌ت سیاسییه‌وه، ڕوو له بوخاری ده‌كرێ، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه هۆكاری هه‌موو ئه‌و بیره توندانه‌یه كه له ئاینی ئیسلامدا هه‌ن و پڕه له فه‌رمووده‌ی توندڕه‌ویی په‌یامهێن و مسوڵمانه میانڕه‌وه‌كان ده‌ڵێن هه‌رگیز ئه‌وه گوته‌ی نێردراوی ئیسلام نین، ئه‌وانه‌ش كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئیسلام ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ڵێن: بوخاری كرۆكی په‌یامی ئیسلامه.
بوخاری چییه؟
سه‌حیحی بوخاری (صحیح البخاری) به ڕاستترین كتێبی فه‌رمووده داده‌نرێت له‌لای سوننه، بریتییه له هه‌زاران فه‌رمووده‌ی په‌یامهێن، ئه‌بوعه‌بدوڵا محه‌مه‌د كوری ئیسماعیل بوخاری (ناسراو به ئیمامی بوخاری) كۆی كردوونه‌ته‌وه، كه یه‌كه‌م كتێبی دانراوه له فه‌رمووده.
كتێبه‌كه دوای 232 ساڵ له كۆچی دوایی په‌یامهێنی ئیسلام نووسراوه كه بریتی بووه له كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار فه‌رمووده وه‌ك خۆی باسی ده‌كات و دوای پاكتاوی، حه‌وت هه‌زار و 275 دانه‌ی هه‌ڵبژاردوون تا له كتێبه‌كه‌یدا هه‌بێ، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به كۆمه‌ڵێ یاسا و مه‌رج كه خۆی زۆربه‌یانی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك فه‌رمووده‌ی ڕاست و نا ڕاستی پێ جیا بكاته‌وه و له‌وه‌ته‌ی ئه‌و كتێبه هه‌یه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می باوه‌ڕپێكراوی مسوڵمانی سوننه‌یه و بڕوانه‌بوون به فه‌رمووده‌كانی لای زۆر له مه‌زه‌وه‌كان، وه‌ك بڕوانه‌بوونه به ئایه‌تێكی قورئان و حوكمه‌كه‌ی كافربوونه.
دوایین هه‌ڵوێست
دكتۆره مۆزه عه‌بباش سه‌رۆكی ناوه‌ندی "رواق عهوشهی ڕۆشنبیری" له وڵاتی ئیمارات، هێرشێكی توندی كرده سه‌ر بوخاری و گوتی، ئێسته‌ش كاریگه‌ریی بوخاری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا له هه‌موو شتێكی تره و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان هێشتا ئه‌وه‌نده دواكه‌وتووه، بڕوای به كتێبێكه به ناوی "سه‌حیحی بوخاری".
پێش ئه‌ویش به چه‌ند ڕۆژێك، شێخ وه‌سیم یوسف بانگخوازی فه‌له‌ستینی دانیشتووی ئیمارات ڕای گه‌یاند، هه‌رگیز بڕوای به بوخاری نییه و به‌و شێوه‌یه‌ی خه‌ڵكیش به ڕه‌هایی بڕوای به‌وه نییه هه‌رچییه‌ك به ناوی په‌یامهێنه‌وه نووسرابێته‌وه ئیتر گوته‌ی ئه‌و بێت، به‌ڵكو بڕوای ئه‌و ته‌نیا به قورئان چه‌سپیوه و جگه له قورئان، ئه‌وی تر هه‌رچی بێت جێی گومانه.
ئه‌وه‌ی له ناو مسوڵمانان ده‌بێته بابه‌تێكی قورس و قووت نادرێ، ئه‌وه‌یه كاتێك بانگخوازێك قسه له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی په‌یامهێن ده‌كات، ئه‌وان به‌و هه‌ڵوێستانه ناورووژێن كه كه‌سێكی سیكۆلاری یان چه‌پ له‌سه‌ر چه‌مك و به‌هایه‌كی ئیسلام قسه ده‌كات، هێنده‌ی كاتێك ده‌بیستن مامۆستایه‌كی ئاینی دژی یه‌كێك له‌وانه بوه‌ستێته‌وه یان گومانی بخاته سه‌ر، وه‌ك چۆن ده‌یان زانای تریش ئاوا له‌سه‌ر بوخاری هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه.
پێشتر دكتۆر عه‌دنان ئیبراهیم بانگخوازی ناسراوی ئیسلامیی نیشته‌جێی ئه‌وروپا كه هه‌میشه هه‌ڵوێست و بۆچوونه ئاینییه‌كانی جێی مشت‌ومڕ بوون، به چه‌ندان گوتار گومانی ته‌واوی خۆی به‌رانبه‌ر هه‌موو فه‌رمووده‌كانی له ناو بوخاریدا هاتوون ده‌ربڕیوه و ئه‌وی ئه‌ویش له‌لایه‌ن ده‌یان زانای ئیسلامییه‌وه به توندی ڕه‌ت دراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێك له زانا سه‌له‌فییه‌كانه‌وه بڕیاری كافربوونیان به‌سه‌ردا داوه.
له كوردستانیش چه‌ندان پسپۆڕ و توێژه‌ری ئاینی، گفتوگۆی ڕژدیان له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كانی بوخاری و موسلیم كردووه، ڕابه‌ریان دكتۆر محه‌مه‌د شه‌ریف پسپۆڕی هه‌ره ناسراوی كورد له ناو دنیای ئیسلامی و سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامیی كوردستان به چه‌ند كتێب و توێژینه‌وه‌یه‌ك، به‌راوردی له نێوان فه‌رمووده‌كانی په‌یامهێن و قورئان كردووه و دووه‌می كردووه به پێوه‌ر بۆ ڕاستی و دروستی یه‌كه‌م پێی وایه، هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كڕۆكی ڕۆحی مه‌به‌سته‌كانی قورئان یه‌ك نه‌گرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ڵبه‌ستراوه و په‌یامهێن نه‌یگوتووه، به‌م ڕێسایه‌ش بێت، سه‌دان فه‌رمووده‌ی ناو سه‌حیحی بوخاری و هه‌زاران فه‌رمووده‌ی په‌یامهێن ده‌گرێته‌وه.
ساڵی ڕابردوو، پارێزه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بده ماهیر، ئه‌زهه‌ری دایه دادگه‌ی باڵای میسڕ، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سستن له پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر سه‌حیحی بوخاری و ئه‌و هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌ی به ناوی په‌یامهێنه‌وه تێیدا دانراون، ده‌بێ لاببرێن و داواكه‌شی له دادگه وه‌رگیرا و پشتیوانیی سه‌رۆك كۆماری وه‌رگت.
بۆچی هه‌موو شه‌ڕه‌كه به بوخاری ده‌فرۆشرێ؟
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ده‌بێ بزانین، ئه‌و فه‌رموودانه‌ی جێگه‌ی مشتومڕن، ته‌نیا له سه‌حیحی بوخاریدا نین، به‌ڵكوو موسلیم، نه‌سائی، ئه‌بووداوود، نه‌سسائی، تورموزی، ئه‌حمه‌د، ئیبن ماجه و ئه‌وانی تریش به‌ده‌ر نین له‌و ڕه‌خنانه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمامی بوخاری له‌پێش هه‌موویان كتێبه‌كه‌ی نووسیوه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كتێبی فه‌رمووده‌ی باوه‌ڕپێكراوه لای سوننه، بۆیه ڕووی ڕهخهكان له‌پێشا ئه‌و ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها كاتێك ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه له بوخاری قبووڵ كرا، ئه‌وا به ئاسانی ڕه‌خنه له كتێبه‌كانی تریش قبووڵ ده‌كرێ، بۆیه یه‌كسه‌ر ڕوو له‌و ده‌كرێ.
ڕوویه‌كی تری ڕه‌خنه‌كان كه ڕووی سه‌ره‌كییه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فه‌رموودانه‌یه كه له‌خۆی ده‌گرێ. كاتێك سه‌حیحی بوخاری به گورئان ده‌پێورێ، وه‌ك دكتۆر محه‌مه‌د شه‌ریف و دكتۆر عه‌دنان ئیبراهیم و زۆری تر ده‌یكه‌ن، پێیان وایه له زۆر له‌و فه‌رموودانه‌دا، ڕێك پێچه‌وانه‌ی ده‌قی ئایه‌ته‌كانی قورئانه. هه‌ر ده‌قێكی ئاینیش، ته‌ناته‌ن به‌ناوی پهیامهێنیشهوه بێت، كاتێك له‌گه‌ڵ قورئان دژ به یه‌ك ده‌بێ، مسوڵمانان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه. له ڕوانگه‌ی لیبرالی و مۆدێرنه‌شه‌وه، كاتێك به‌راوردی ئه‌و ده‌قانه به مافه‌كانی مرۆڤ، مافه‌كانی ژن، بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان، ئاشته‌وایی، ڕێزگرتن له ڕای به‌رانبه‌ر ده‌كرێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م چه‌مكانه به‌لای مسوڵمانه میانڕه‌وه‌كانه‌وه قورئان دووپاتیان له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، زاناكان وای بۆ ده‌چن، بوخاری به ته‌واوی پێشێلی ئه‌و مافانه‌ی كردووه و پڕییه‌تی له فه‌رمووده به ناوی په‌یامهێنه‌وه كه جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات له نێوان عه‌ره‌ب و جگه له عه‌ره‌ب، جیاكاری ڕه‌گه‌زی تێدایه له نێوان ژن و پیاو، حوكمی كوشتنی به‌سه‌ر لاده‌ران و سهرلێشێواوان تێدایه و زۆری تر.
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ، دژبه‌رانی بوخاری و فه‌رمووده‌ی په‌یامهێن، به‌شێكیان بریتین له سۆفییه‌كان، ئه‌مه‌ش سه‌نگه‌ره‌كه‌ی له ڕوویه‌كه‌وه به سیاسی كردووه، چونكه پشتیوانانی سه‌رسه‌ختی بوخاری سهلهفییهكانن و ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌ڕێكی داهاتووی نێوان وڵاته سوننه‌كان دژ به یه‌ك دروست ببێت. بۆ نموونه وڵاتانی وه‌ك میسڕ و ئیمارات سه‌ر به ڕه‌وتی سۆفین، له به‌رانبه‌ردا سعوودیه داهێنه‌ری ڕه‌وتی وه‌هابییه و سه‌رمه‌شقی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌له‌فییه‌ته، به توندی داكۆكی له هه‌موو به پیرۆزه‌كانی سه‌له‌فییه‌كان ده‌كات.
بوخاری كتێبه‌كه‌ی چۆن دانا؟
كتێبی سه‌حیحی بوخاری، ماوه‌ی 16 ساڵی ویست تا محه‌مه‌د ئیسماعیل بوخاری (ئیمامی بوخاری) كۆی بكاته‌وه و پاكتاوی بكاته‌وه و له ساڵی 232ی كۆچی ته‌واوی كرد.
هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ڕاسته یان گوته‌ی په‌یامهێن نییه، پێویسته دوو لایه‌ن لێك بده‌یته‌وه، یه‌كه‌م: كێ گێڕاوییه‌ته‌وه (سند) دووه‌م: ده‌قی فه‌رمووده‌كه (متن). ئیمامی بوخاری بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك بدات كه ڕاسته، زیاتر بایه‌تی به سه‌نه‌د ده‌دا نه‌ك مه‌تن. واته ئه‌و فه‌رمووده‌یه له ماوه‌ی ئه‌و 200 ساڵه‌دا، كێ له كێی گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌و هات و له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمووده‌كانیان گێڕاوه‌ته‌وه، شیكردنه‌وه‌ی بۆ ژیانیان كرد. له هه‌ر كامیان گومانێك له ڕاستگۆیی هه‌بووبێ، یان بۆ نموونه له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه: ئه‌حمه‌د له عه‌لی وه‌رگرت، ئه‌ویش له ئیسماعیله‌وه بۆی گێڕدراوه‌ته‌وه.. هتد، ئه‌گه‌ر گومان هه‌بووبێ كه یه‌كێك له‌م ناوانه، ئه‌سته‌مه ئه‌وه‌ی تری بینیبێ تا فه‌رمووده‌ی لێ وه‌ربگرێ، ئه‌وا فه‌رمووده‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه. به‌م شێوه‌یه له ده‌یان هه‌زار فه‌رمووده و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن سه‌دان هه‌زار، ته‌نیا حه‌وت هه‌زار و شتێكی وه‌رگرتووه.
ڕه‌خه‌گران له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی بوخاری ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئیمامی بوخاری وه‌ك چۆن بایه‌خی به سه‌نه‌د داوه، ئاوا بایه‌خی به مه‌تنیش بدایه و له‌گه‌ڵ قورئان و چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسلام لێكی بدایه‌ته‌وه، پڕی نه‌ده‌بوو له‌و هه‌موو فه‌رمووده دژانهی به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی قورئانن.