بەهۆی ئەوەی جیۆگرافیای کوردستان کەوتووەتە نێوان کۆمەڵێ نەتەوەی دژبەیەکی خاوەن دەوڵەتەوە، هەمیشە خاڵی لاوازی خۆیان بە لاوازیی کورد بەهێز کردووە، ئەو لاوازییەی کوردیش لە نەبوونی دەوڵەتەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەمەیش وای کردووە بە ئاسانی بخزێنە ناو ڕیشەکانی کۆمەڵگەوە و لە هەر سەردەم و بوارێک‌دا بێت، توانیویانە ڕیزەکانی گەل بە یەکگرتوویی نەهێڵنەوە.
لەم دۆخەی ئێستە کە جیهانی پێدا دەڕوا کە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە وڵاتانی ناچار کرد هەرکەس دەرگەی خۆی دابخات و فریای گەلەکەی بکەوێ تا کەمترین زیانی بەر بکەوێ، بۆیە چاوەڕێ دەکرا هەرێمێکی بێ دەوڵەتی وەک کوردستان لەژێر سایەی عێراقێکی شڵەژاودا، کۆرۆنا لەناومان ببات، بەڵام خۆشبەختانە دەستوبردیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتا جیهانییە، وای کرد لە زۆربەی ئەو وڵاتانەیش باشتر بین کە لە زۆرترین بواردا پێشەنگن و ململانێی ئابووری و سیاسیی گەورە دەکەن.
ئەم سەرکەوتنەی کوردستان وای کرد، سیناریۆیەکی سەت بارە و هەزار بارە جارێکی تر ڕوو لە کوردستان بکات، ئەویش چاندنی تۆوی دووبەرەکی و شێواندنی یەکڕیزی و گومانخستنە سەر بڕیارەکانی حکوومەت بۆ ئەوەی ئەم سەرکەوتنە تاسەر نەبێ و کارەساتی گەورە دروست ببێت. بەداخیشەوە دیسان وەک جارەکانی تر، هەردەم کەسانێک هەبوون کە ئامادەی ناپاکیی نیشتمانی بوون و شوێنی پیلانەکانی دوژمن کەوتوون.
لە دۆخی ئاوادا، هەردەم مرۆڤە تێگەیشتووەکان بە بانگەشەی نیشتمانی دەیانەوێ ڕێگەی دووبەرەکی بگرن و نەیەڵن ئەو قەڵایە بڕووخێ کە لە کۆتاییدا زیانەکەی بۆ تەواوی خەڵکییە.
ئەگەر کۆرۆنا ببێتە وانە، باشترینە بۆ ئەوەی لەو وڵاتانە ورد ببینەوە کە بانگەشەی گڵوبالیزەیشنیان دەکرد و دەیانگوت سەردەمی نیشتمانپەروەری بەسەر چووە و ئێستە سەردەمی جیهانگەراییە، ئەوەتا بەهۆی ئەم پەتایەوە، هەرکەس ئەوەی پێی دەکرێ دەیەوێ فریای خۆی بکەوێ و بە تەواوی میلەتانی دیکەیان فەرامۆش کردووە.
نیشتمانبوون و نەتەوەییبوون
ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه‌ی بۆ بناغه‌ی نیشتمانیبوون دانراون، هه‌مان ئه‌و بنه‌مایانه‌ن كه بۆ نه‌ته‌وه‌ییبوون دانراون و دەبینین جارێكی تر بابه‌تی ناسیۆنالیزم له هه‌ناوی نیشتمانییه‌وه جێی خۆی دەکاتەوە. یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی نیشتمان، كۆمه‌ڵێ هاووڵاتین، هه‌موویان به یه‌كسانی هه‌مان مێژوویان هه‌یه و داهاتوویان هاوبه‌شه و پێكه‌وه ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن. دووه‌م: له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و بنه‌مایانه، ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان پێش هه‌موو شتێك بخه‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی هه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه، بنه‌مای سه‌ره‌كیی ناسیۆنالیزمن. ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی دۆخی وڵاتانی ئه‌وروپاش بكه‌ی، ده‌زانی له نه‌ته‌وه‌ییبوون لایان نه‌داوه، وێڕای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی دژایه‌تیكردنی ده‌كه‌ن. بۆ نموونه: جیا له په‌رله‌مانتار و چه‌ند پۆستێكی لاوه‌كی، له كام وڵاتی ئه‌وروپا، كه‌سێك بووه به سه‌رۆك یان سه‌رۆك وه‌زیران، به نه‌ته‌وه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نه‌بووبێ؟ له كام وڵات ڕه‌شپێستێك یان هیندییه‌ك یان عه‌ره‌بێك و توركێك بوونه‌ته سه‌رۆكی حزبه‌كانیان؟ ئه‌ی كام وڵای پاشایی، ئاماده‌یه نه‌ك له نه‌ته‌وه‌ییبوون ده‌ربازی بێ، له خێزانی شاهانه بێته خواره‌وه؟
له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ناسیۆنالیزم له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئایدۆلۆجیای سیاسی تێكه‌ڵ كرا و نه‌ته‌وه‌یی لیبرالی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای لاتین له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا گه‌شه‌ی سه‌ند و له به‌رانبه‌ریشدا بزووتنه‌وه‌ی ماركسی به هه‌مانشێوه گه‌شه‌ی كرد و له ئه‌نجامی ده‌مارگیریی هه‌ردوو ڕێڕه‌وه‌كه، جه‌نگه جیهانییه‌كانی لێ كه‌وته‌وه و دواتر به دروستبوونی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دانانی بنه‌ماكانی سه‌ره‌كییه‌كانی مامه‌ڵه‌ی وڵاتان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، شه‌ڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كۆتایی هات، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ش نییه، ئه‌و وڵاتانه وازیان له نه‌ته‌وه‌ییبوونی خۆیان هێنابێت.
نه‌ته‌وه‌ییبوون هه‌ستێكی خۆڕسكه، به ئاسانی ناتوانی له كه‌سێكدا دایبماڵی و به پێڕه‌و و په‌روه‌رده بیرێكی تری پێچه‌وانه‌ی هه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ناچه‌سپێ، بۆیه دوای تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ندان جۆر تێزی جیاواز، هه‌موو وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش له‌وه تێگه‌یشتن كه ناكرێ بیری ناسیۆنالیزم له مێشكی تاكه‌كاندا بهێنرێته ده‌ره‌وه، بۆیه وه‌ك خۆی به یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی جیهانی نوێ هێشتیانه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵیان دا، به ته‌واوی له گۆڕینی ڕێڕه‌وه‌كه‌ی بۆ ڕاسیستی بیپارێزن.
چۆن ناسیۆنالیزم ده‌بێته قازانج بۆ نیشتمان و هاووڵاتی؟
ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێككه‌وتنی نیشتمانی له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكدا هه‌یه و هاووڵاتی خۆیان به ئه‌ندامێكی كاریگه‌ری وڵاته‌كه‌یان ده‌زانن، ده‌بنه پشتیوانی یه‌كتر، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له پشكه‌كه‌ی خۆی به ڕێكی به‌ڕێ بكات، چونكه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تاك له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ستی نیشتمانیبوون یان نه‌ته‌وه‌ییبوونی تێدا نامێنێ و ته‌نیا ده‌بێته تاكێكی خۆپه‌رست و بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاته‌یه كه ده‌سه‌ڵات مافه‌كانی پێشێل ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رانی خۆی پێش به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك ده‌خات.
یه‌كێك له بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزم پشتیوانی ده‌كات، دیموكراتییه و له‌ناو وڵاته نه‌ته‌وه‌یییه‌كاندا، توانیویانه له‌ڕێی هه‌ڵگرتنی دیموكراتییه‌وه، ئاین و تیره و هۆزی جیاواز بژین و ته‌نانه‌ت له‌ناو وڵاتێكی نه‌ته‌وه‌ییدا، خه‌ڵكی بێگانه‌ش كه ده‌بنه هاونیشتمان، به ته‌واوی مافه مرۆییه‌كانیان بگه‌ن و له ڕێی یاساوه هه‌موو لایه‌ك بگه‌ن به ئه‌رك و مافی خۆیان.
یه‌كێكی تر له خاڵه هه‌ره گه‌شاوه‌كانی ناسیۆنالیزم ئه‌وه‌یه، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه چیتر له‌سه‌ر چینایه‌تی دابه‌ش نابن، به‌ڵكو به‌هۆی هاونه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌موویان یه‌كسانن و جیاوازیی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندێك و هه‌ژارێك، ته‌نیا توانا و زۆریی كۆششه‌كانی خۆیه‌تی كه ئه‌می كردووه به ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌وی تری كردووه به هه‌ژار، نه‌ك دابه‌شكارییه‌كی پێشوه‌خته‌ی چینایه‌تی كه چیتی كرێكار هه‌ر ده‌بوو كرێكار بێت له‌به‌رده‌ست چینی بورجوازیدا و چینی ئوروستوكراتیش هه‌ر ده‌بێ بڕیارده‌ر بێت. له سیستمی نوێی ناسیۆنالیزمدا، كوڕی باوكێكی هه‌ژاری هاونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆششه‌كانی بیكاته سه‌رۆكی وڵات.
بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵه له كوردستاندا بڵاو بووه‌ته‌وه كه توێژێكی ڕۆشنبیرانیش پێی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌ویش ناشیرینكردنی ناسیۆنالیزمه به‌و مانایانه‌ی له‌گه‌ڵ راسیزمدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بۆ دۆخی سه‌قامگیریش قسه له‌سه‌ر گرنگیی نه‌ته‌وه‌ییبوون یان نه‌بوونی بكرێ، ئه‌وا له دۆخی پێش بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، هیچ شتێك نه‌ته‌وه ناپارێزێ و نایهێڵێته‌وه، جگه له ناسیۆنالیزم و ئه‌وه نه‌ته‌وه‌ییبوونه، فێرمان ده‌كات هه‌موومان به هه‌مان ئاست به‌رپرسین به‌رانبه‌ر ئه‌و خاكه‌ی ده‌بێ بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومانی باشتر بكه‌ین و نه‌یه‌ڵین چیتر داگیركه‌ر بڕیاری تێدا بدات.