له هه‌فته‌ی بیست و سێیه‌مدا ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه باس له دایكبوونى كۆرپه‌ڵه ده‌كات و له ئه‌گه‌رى له دایكبوونى ڕه‌نگه كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت به‌شێوه‌ى ئاسایى بژیت و ته‌ندروستى تێك نه‌چێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه زۆر ڕوودانى ده‌گمه‌نه له له‌دایكبوون ڕوو ده‌دات .
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی بیست و سێیه‌مى دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، كێشی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت له‌و هه‌فته‌یه نیو كیلۆگرامه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت شێوه‌ی گونجاو و ڕێكتر وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر له‌و هه‌فته‌یه كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت له دایك ببێت له‌وانه‌یه بژیت.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا جووڵه‌ی كۆرپه‌ڵه زۆر به هێزتر ده‌بێت، له‌وانه‌یه ڕووی سكت ببینی كه ده‌جووڵێت به‌هۆی جووڵه‌ی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت. له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌رزی منداڵدانت یه‌ك سم له ئاستی ناوكت به‌رزتره.
دكتۆر گوڵاڵه ئاشكراى ده‌كات، له‌و هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌ن كه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن له‌وانه‌یه منداڵه‌كت زووتر ببێت (پێش ته‌واوكردنی 40 هه‌فته) هه‌ر كاتێك هه‌ر یه‌كێك له‌م نیشانانه‌ت هه‌بوو، پێوه‌ندی به پزیشه‌كه‌ته‌وه بكه به زووترین كات، نیشانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1. هه‌ستكردن به پڕبوونی حه‌وز.
2. گرژبوونێكی زۆری منداڵدان "زیاتر له چوار گرژبوون له سه‌عاتێكدا".
3. بینینی خوێن یان هه‌ر شله‌یه‌كی تر "له بنی سك".
4. دڕانی په‌رده‌ی منداڵدان.
5. ڕه‌قبوونی منداڵدان یان سك.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له ڕێژه‌ى شه‌كره‌ى دایك ده‌كات كه پێویسته كۆنتڕۆڵ بكرێت.