به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی تاقمی لاهوور جه‌نگی له كوردستان دروستیان كردووه به شه‌ڕی میدیایی و جووڵاندنی هێز دژی حكوومه‌ت، سه‌ركرده شۆڕشگێڕ و كادره نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی یه‌كێتی نیگه‌رانن. سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی، پاڵنه‌ری پشت لاهوور و هۆی ئه‌و شڵه‌ژانه‌ی تاقمه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی به"وشه"ی راگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سه‌ی لاهوور دنه ده‌دات و گه‌نجێتییه‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه بۆ كاری تێكده‌رانه دژی خه‌ڵك و حكوومه‌تی كوردستان، قادر حاجی عه‌لی كۆنه به‌رپرسی ده‌زگای زانیارییه كه دواتر بوو به گۆڕان و دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌فای بۆ كوڕه‌كانی ئه‌ویش نه‌بوو و وازی هێنا، ئێسته له‌گه‌ڵ لاهوور ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه و دوور نییه به هاوكاری ئێران له داهاتوو حزبی بۆ دروست بكه‌ن".
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و نۆكه‌رییه نین و زۆرینه‌ی یه‌كێتیش له دۆخی شه‌رمه‌زاریدان، به‌ڵام نازانم كه‌ی هه‌ڵوێستیان ده‌بێت
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه پێش ماوه‌یه‌ك دوو به‌رپرسی ئێرانی هاتنه سلێمانی و له‌گه‌ڵ قادری حاجی عه‌لی كۆ بوونه‌وه له ماڵی ئارام محه‌مه‌د، له‌وێ پێوه‌ندییان به لاهوور جه‌نگیشه‌وه كرد و ئه‌ویش ئاماده بوو، له‌و دانیشتنه‌دا پیلانێك دژی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كوردستان داڕێژراوه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و نۆكه‌رییه نین و زۆرینه‌ی یه‌كێتیش له دۆخی شه‌رمه‌زاریدان، به‌ڵام نازانم كه‌ی هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
ئاماژه‌ی دا، "ته‌نانه‌ت پاره‌ی لایڤه‌كه‌ی ئارام ئه‌حمه‌د له دژی مسته‌فا سه‌لیمی كه هه‌موو یه‌كێتییه‌كی مه‌رد خۆی به شه‌رمه‌زار ده‌زانێ به‌رانبه‌ری، لاهوور به لاوكی كوڕی قادری حاجی عه‌لیدا بۆی بنێرێ و بڕه‌كه‌ی پێنج هه‌زار دۆلار بوو".
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه‌ی ناو ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی، ئێران و دۆسته‌كانی له سلێمانی، نیگه‌ران بوون له‌و ته‌باییه‌ی كوردستان و هه‌ستكردن به حكوومه‌تێكی سه‌رانسه‌ری و خاوه‌ن پڕۆژه‌ی پێشخستنی ئیداره و دژه‌گه‌نده‌ڵی، بۆیه كاتێك پلانه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بوو به شایانی باس له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ئه‌مان زیاتر هه‌ستیان به لاوازی كرد و زینی وه‌رتێیان قۆسته‌وه بۆ ئاشكراكردنی نیازپیسییان.
"قادری حاجی عه‌لی ئه‌زموونی هه‌یه له به‌كارهێنانی خه‌ڵكدا بۆ ئاژاوه و تێكدان و ته‌مه‌نی لاهووریش زۆر گونجاوه بۆ پاڵپێوه‌نان و هه‌ڵنان، بۆیه بووه‌ته پاروویه‌كی ئاسان بۆ قادر و شه‌ڕی خۆی به‌و ده‌كات، چونكه هه‌ركه‌س دژی پارتی و حكوومه‌ت بێت، قادر ده‌چێته پشتییه‌وه، ته‌نانه‌ت نیگه‌رانییه‌كانیشی له گۆڕان هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه نه‌وشیروان خواستی ئه‌وی به‌دی نه‌هێنا بۆ تێكدانی كوردستان، بۆیه كه خۆیشی له ژیاندا بوو و كه‌وتنه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئه‌م هه‌ستی كرد شوێنی له‌ناو گۆڕان نه‌ماوه". سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه‌ی یه‌كێتی وای گوت.
له‌باره‌ی بێ هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌م دۆخه، سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌وان بێ هه‌ڵوێست نین، به‌ڵام نازانم كه‌ی دێنه ده‌نگ، چونكه تووڕه‌ییان سنوورداره و پێ ناچێت قبووڵ بكه‌ن ئه‌زموونی خه‌بات و ئیداره‌دانی یه‌كێتی له دۆخه سه‌خته‌كاندا، ئاوا به ئاسانی راده‌ستی مه‌یله شه‌ڕانگێزییه‌كانی گه‌نجێك بكه‌ن.
گرژییه میدیاییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كوردستان كه جووڵاندنی هێزیشی لێ كه‌وته‌وه، له‌لایه‌ن تاقمی لاهوور جه‌نگی دروست كراوه و پێشتریش راهاتوون بۆ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی حكوومه‌ت ته‌نگژه دروست ده‌كه‌ن و زمانی شه‌ڕ و سووكایه‌تی به‌كار دێنن، به‌ڵام ئه‌وه خواستێكی قێزه‌ونه له‌لای خه‌ڵكی كوردستان. به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێشخستنی ژیان و ئارامییان ده‌وێت نه‌ك شه‌ڕ و دووئیداره‌یی.