چه‌ندان پزیشكی ڤێتێرنه‌ری شانبه‌شانی پزیشكی مرۆڤ له تاقیگه‌ی نه‌خۆشیی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له كه‌ره‌نتین و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كار ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆیش ڕۆژی جیهانیی پزیشكانی ڤێتێرنه‌رییه و هاووڵاتییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سوپاسیان ده‌كه‌ن.
هه‌ر ساڵێك و له‌ژێر ناونیشانێك ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گیرێت به كوردستانیشه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی نیسان، د. پاڤێڵ عومه‌ر قادر پزیشكی ڤێتێرنه‌ری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی پزیشكانی ڤێتێرنه‌رییه، ئه‌م یاده له‌لایه‌ن ڕێكخراوی جیهانی WVA بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 2000 تایبه‌ت كرا، ئه‌ویش كۆتا شه‌مووی مانگی نیسانه، ئه‌مساڵ كه‌وته 25ی نیسانی 2020، هه‌ر ساڵێك و له‌ژێر ناونیشانێك ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گیرێت به كوردستانیشه‌وه.
زیاتر گوتی، "دروشمی ئه‌مساڵ بریتییه له (Environmental Protection for improving animal and human health.) به واتای پاراستنی ژینگه بۆ باشتركردنی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ".
ڕوونی كرده‌وه، "به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه چالاكی ئه‌نجام نه‌درا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كه‌سانی دڵسۆز له‌بیریان نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان."
ئاشكرای كرد، به‌و بۆنه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه و بڕیاری داوه كه هه‌ر دوو هه‌فته جارێك پزیشكێكی كوردی ڤێتێرنه‌ری به هاووڵاتییان و به‌كارهێنه‌رانی كورد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بناسێنێت".
پێشنیاری بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار كردووه و گوتی، "جێی ڕێز و سوپاسه بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار كه له‌م بابه‌ته‌دا هه‌میشه له گفتوگۆ و ڕاوێژكاریدا بوون له‌گه‌ڵ پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه، به‌ڵام تكایه با ئاسانكاریی زیاتر بكرێت بۆ كۆمپانیا ڤێتێرنه‌رییه‌كان، چونكه هه‌ر ئه‌وان ده‌رمانی پاككژكه‌ره‌وه‌یان (ته‌عقیم) پێشكه‌ش به هه‌مووان كرد، پزیشكانی ڤێتێرنه‌ریی شانبه‌شانی پزیشكانی مرۆڤ، هه‌وڵیان داوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا یه‌كه‌مین كه‌س كه تاقیگه‌ی دانا بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، دوو پزیشكی ڤێتێرنه‌ری بوون، ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان ڕێگر بوو له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، هه‌ر پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری بوون، بۆیه هیوادارم به‌م ماندووبوون و خه‌مخۆرییه بزانن و دوای ئه‌م په‌تایه پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری پشتگوێ نه‌خرێن و به پێچه‌وانه‌وه پشتگیری بكرێن".
ئاشكرای كرد، "له كۆتادا ئێمه‌ی پزیشكی ڤێت هه‌میشه ده‌ڵێین "تا ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ پارێزراو نه‌بێت، ته‌ندروستی مرۆڤ پارێزراو نابێت."
سكووڵی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی، یه‌كه‌م جار له ساڵی 1995 دامه‌زراوه وه‌ك یه‌كه‌مین كۆلیژ له‌و پسپۆرییه له ھه‌رێمی كوردستاندا. خوێندن له‌م كۆلیژه پێنج ساڵه، له سه‌ره‌تادا ژماره‌یه‌كی كه‌م له مامۆستایان به‌شدار بوون له وانه‌گوتنه‌وه، به‌ڵام ساڵ له دوای ساڵ ژماره‌ی مامۆستاكان زیادی كردووه. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆلیژه بریتیه له پێگه‌یاندن و ئاماده‌كردنی كادری پسپۆڕ له ھه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس، دیپلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا له بواری پیشه‌ی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری، كۆلیژه‌كه له پێنج لق پێكھاتووه: لقی زانسته بنچییه‌كان - لقی توێكاری و ھستۆپاپولۆجی- لقی مایكرۆبایۆلۆجی- لقی نه‌شته‌رگه‌ری و زاوزێ- لقی كلینیك و ھه‌ناوی.