گرووپێك لە مامۆستایانی بەشی كیمیا و جیۆلۆجی لە كۆلێجی زانستیی زانكۆی سلێمانی، جۆرێك لە دەمامكیان ئامادە كردووە كە پشت بە تەكنەلۆجیای نانۆ (Nanomaterials-based Masks) دەبەستێت.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. یوسف عوسمان كە یەكێكە لە تیمەكە و سەبارەت بە پێكهاتەی دەمامكەكە بە "وشە"ی گوت، ئەم دەمامكە پێك دێت لە چەند مادەیەكی نانۆیی لەگەڵ كانزای سروشتی زۆر ورد، ئەم دەمامكە دژەی بەكتریا و ڤایرۆسە هەروەها تونای هەڵمژینی چەندان گازی ژەهراوی هەیە وەك گازە گۆگردییە ژەهراوییەكان، ئەوەی شایانی باسە، مادەكانی ئەم جۆرە لە ماسك، هەرزانن و تێچووی كەمە.
بۆ وەبەرهێنان لێی پێویستە كۆمپانیایەك كارەكە بگرێتە دەست
زیاتر گوتی، تایبەتمەندییەكانی ئەم ماسكە دەتوانرێت لە تاقیگەكانی ڤایرۆسات و بەكتریادا بەكاربێت، هەروەها بۆ خۆپارێزیی لە گازە ژەهراوییەكانی كارگەكان، هەروەها لە ژینگەی خۆڵباریندا بۆ خۆپارێزیی لە تەنۆلكە هەڵواسراوەكان (particulate matters, PM10, PM2.5, PM1).
"ئێمە جۆری دەمامكەكەمان دروستكردووە بە شێوەیەكی زانستی، بەڵام بۆ وەبەرهێنان لێی پێویستە كۆمپانیایەك كارەكە بگرێتە دەست" د.یوسف وای گوت.
ئەوە لەكاتێكدایە، ئێستە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ماسك هەیە بەپێی هەموو رێنوێنییە تەندروستییەكان ماسك بەرهەم دەهێنن.
سلێمانی/ لۆڤە محەمەد