حه‌مه هاشم، هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری ناودار، له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، به شێوه‌ی به‌رده‌وام پۆرتره‌یتی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورد ده‌كێشێ و بڵاویان ده‌كاته‌وه.
كارێكی ناوازه‌ی هونه‌رمه‌ندانی دنیا له‌م كاتی كه‌ره‌نتینه‌دا، بریتی بوو له ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی وره‌یان به‌رز بكه‌نه‌وه و زیاتر ئومێدی ژیانیان پێ ببه‌خشن، ئه‌م كاره ئه‌گه‌رچی له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی كورددا وه‌ك ئه‌وانه‌ی دنیا زۆر بڵاو نه‌بووه‌وه، به‌ڵام چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك توانیان هونه‌ره‌كه‌یان بخه‌نه خزمه‌تی به‌خشینی هیوا، له‌وانه حه‌مه هاشم، نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاریی ناوداری كورد.
هاوڕێیانی حەمە هاشم شەوانە چاوەڕێی سوپرایزی نوێن
ئه‌گه‌رچی حه‌مه هاشم ماوه‌یه‌كی درێژه زیاتر له‌ڕێی كتێبه‌كانییه‌وه كه هه‌ر له چوارچێوه‌ی بواری خۆی ده‌نووسێ گه‌یشتووه به خوێنه‌ران، به‌لأم له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه، جارێكی تر به فڵچه و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ده‌ستی خۆی پێ ئاشنا كردینه‌وه، ئه‌ویش له ڕێی دروستكردنی پۆرتره‌یتی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورد له بواری جیاجیا.
كۆتایی ساڵی ڕابردوو، حه‌مه هاشم، توێژه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری له‌سه‌ر یه‌كێك له كتێبه‌كانی به‌ناوی "ڕۆدان" له ئیتاڵیا مه‌دالیایه‌كی زێڕینی پێ به‌خشرا كه له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی "ڕۆدان"ـه‌وه بووه. كتێبه‌كه له‌سه‌رئۆگست ڕۆدانه كه هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رتاشی ناوداری فڕه‌نسییه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا ناوبانگه‌كه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه.
له‌م پرۆژه نوێیه‌ی حه‌مه هاشم كه بریتییه له پۆرتره‌یتی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورد، ناتوانی هیچ خاڵێكی هاوبه‌ش له نێوانیاندا بدۆزیته‌وه، ڕه‌نگه تاكه هاوبه‌شیی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه، خودی حه‌مه هاشم خۆی بێت، چونكه ده‌رده‌كه‌وێ له ڕوانگه‌ی هه‌ستێكی شاعیرانه‌وه ئه‌و پۆرتره‌یتانه كێشرابن و هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا یاده‌وه‌رییان هه‌بێت.
هه‌ر ساڵی پار، حه‌مه هاشم كتێبێكی تری به‌ناوی به‌ناوی "هونه‌ری پیرۆز" نووسی كه "ھەوڵێکی ئەنتۆگرافیانەیە لە بواری کولتوورناسی دا، تێیدا دەمەوێت تیشک بخەمەسەر لایەنێکی زۆر زیندووی کو‌لتوور و ھونەری کوردی." خۆی وا ده‌ڵێ.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن له پۆرترێته‌كان: