سوپای عێراق له میحوه‌ری گه‌یاره له به‌یانی ئه‌مڕۆوه به توندی ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی تیرۆریستان بوونه‌وه و گورزی كه‌مه‌رشكێنیان تێ سره‌واندن و ده‌یانیان لێ كوشتوون، تێكشكاندنی ئه‌م هێرشه‌ی داعش تیرۆریستانی به ته‌واوی بێ هیوا كردووه و ناتوانن خۆیان له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان ڕابگرن.
ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق ئاشكرای كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌عات شه‌ش، تیرۆریستانی داعش له سوڵتان عه‌بدوڵا و گوندی سه‌ڵاحییه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان له گوندی نه‌سره و دوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لیوای 91 له هێزی سوپای عێراقی، توانیویانه سه‌عات هه‌شت هێرشه‌كه به ته‌واوی تێكبشكێنن.
رائید ئه‌مین شێخانی ئه‌فسه‌ری گوته‌بێژی لیوای 91ی سوپای عێراق له میحوه‌ری گه‌یاره به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له میحوه‌ری گه‌یاره له گوندی نه‌سره هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و خۆكوژێكیان ڕه‌وانه‌كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانیمان بیته‌قێنینه‌وه و هێرشه‌كه ڕابگرین، ئه‌گه‌رچی شه‌ڕه‌ته‌قه هه‌ر به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها گوتی، له سنووری گه‌یاره له گوندی نه‌سره هێشتا شه‌ڕه‌ته‌قه به‌رده‌وامه و تیرۆریستانی داعش هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی گونده‌كه ده‌ده‌ن، تا ئێسته‌ش شه‌هیدێكیان هه‌یه له به‌رامبه‌ردا ده‌یان تیرۆریستی داعشیان كوشتووه و زیانی زۆریان به تیرۆریستانی داعش گه‌یاندووه و رێگه‌شیان نه‌داوه تیرۆریستان پێشڕه‌وی بكه‌ن، ناوچه‌كه هه‌ر له ده‌ستی سوپادایه و تیرۆریستان هه‌وڵی هاتنه پێش ده‌ده‌ن و سوپاش به توندی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
رۆژی دووشەم 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر لە درەنگانی شەودا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستپێكی جەنگی ڕزگاری مووسڵی ڕاگەیاند، دواتریش لە سەعات 5:30ی بەرەبەیان یەكەم پێشڕەوی لە میانەی هەڵمەتی رزگاری مووسڵ لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە لە میحوەری خازر دەستی پێ كرد و لە سێ قۆڵەوە بەرەو گوندەكانی دەوروبەری حەمدانییە و بەرتلە پێشڕەوییان كرد، تا ئێوارە توانیان نۆ گوند لە تیرۆریستان پاك بكەنەوە و ڕووبەری 200 كیلۆمەتر دووجاش داعش دوور بخەنەوە، هاوكات لە میحوەری گەیارە و گوێڕ-مەخموور و میحوەری بەعشیقە و بەنداوی مووسڵ و ئاسكی مووسڵ جموجۆڵ هەبوون و تیرۆریستان گورزی كوشندەیان پێ كەوت.
مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و دەكەوێتە 405 كیلۆمەتر باكوری عێراق رۆژی 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی سوپای عێراق و پۆلیسی ناوخۆیی كە ژمارەیان 60 هەزار چەكدار دەبوو، كەوتە دەست تیرۆریستان و دوای دوو ساڵ و چوار مانگ و حەوت ڕۆژ هێرش لەلایەن پێشمەرگە و سوپای عێراق و دژە تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و چەكدارانی حەشدی نیشتمانی دەستی پێ كرد.