دره‌نگ وه‌ك ئه‌دیبێك ئه‌وم ناسى، دره‌نگیش هه‌واڵى مردنى ئه‌وم زانى كه به كۆرۆنا مردووه، رۆژنامه و میدیاكانی دنیا له چه‌ند رۆژێكى جیاواز هه‌واڵى مردنى ئه‌و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن کە دواى ماركیز، رۆمانه‌كانى لویس سیپۆلڤیدا پڕفرۆش‌ترین بوون و جوانترین و ره‌وانترین ئه‌ده‌بی به ئه‌مه‌ریكاى لاتینى داوه.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ى رۆسا كارم ده‌كرد، رۆژێكیان عیماد حه‌سه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگا پێشنیازى وه‌رگێڕانی چه‌ند كتێبێكى بۆ كردم، یه‌كێك له‌وانه ناونیشانه عه‌ره‌بییه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه بوو "یومیات قاتل عاگفى" من یه‌كسه‌ر دواى خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك ناونیشانێكى كوردى جوانم به خه‌یاڵدا هات "یاداشته‌كانى بكوژێكى عاشق". هه‌رچه‌نده من نووسه‌رى كتێبه‌كه "لویس سیپۆلڤیدا"م نه‌ده‌ناسى و به نه‌نگى نازانم كاتێك ده‌ڵێم هه‌ر ناویشم نه‌بیستبوو، كاك عیماد كه‌وته ستایشكردنى نووسه‌ره‌كه‌ى و گوتى یه‌كێك له كاره باشه‌كانمان ده‌بێت بۆ پێشانگه‌ى كتێب.
سیپۆلڤیدا له‌گه‌ڵ بكوژێكى عاشق و ئه‌و پیره پیاوه‌ى رۆمانى دڵدارى ده‌خوێنێته‌وه جێهێشتین
راستى ده‌كرد لویس سیپۆلڤیدا نووسه‌رێكى نایابه و رۆمانه‌كه‌یشى كه كه‌متره له 100 لاپه‌ڕه، رۆمانێكى زۆر گرنگه، به‌ڵام پێشبینییه‌كه‌مان له‌وه نه‌هاته‌دى پڕ فرۆشترین بێت، چونكه خوێنه‌رى كوردیش هاوشێوه‌ى من ئه‌و پیاوه‌ى نه‌ناسیوه.
دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ى رۆمانه‌كه‌ى كرد، یه‌كسه‌ر په‌له‌ى وه‌رگێڕانم كرد و زۆر به ساده‌یى ته‌واوم كرد، ئه‌وه ئازایى من نه‌بوو، به‌ڵكو شێوازى نووسینى سیپۆلڤیدا بوو. ته‌نانه‌ت دواى وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌یشى چه‌ند جارێكى تر وه‌رگێڕانه كوردییه‌كه‌ى و عه‌ره‌بییه‌كه‌یم خوێنده‌وه، هه‌ڵبه‌ته هه‌رگیز نه‌بووه دواى بڵابوونه‌وه‌یان وه‌رگێڕانه‌كانم بخوێنمه‌وه، به‌ڵام ئه‌فسوونى لویس سیپۆلڤیدا به‌سه‌ر هه‌ر رۆتین و رێسایه‌كى كه‌سى زاڵ ده‌بێت.
تا به‌مدواییه هێنده‌ى من ئاگه‌دارى وه‌رگێڕانى كتێب بم، "یاداشته‌كانى بكوژێكى عاشق" تاكه رۆمانى سیپۆلڤیدایه به زمانى كوردى، ئه‌و رۆمانه یاداشتى رۆژانه‌ى بكوژێكه له چه‌ند رۆژێكدا، ئه‌و بكوژه وه‌ك پیشه كارى كوشتارى ده‌كات، بێ به‌زه‌ییانه خه‌ڵك ده‌كوژێت، له هه‌مان كاتیش‌دا عاشقى كچێك ده‌بێت، دواجار وا رێكده‌كه‌وێ عه‌شق و پیشه‌كه‌ى تێكه‌ڵى یه‌كتر ده‌بن، چونكه داواى لێ ده‌كرێت كه‌سێك بكوژێ، ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و كه‌سه پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ كچه‌كه هه‌یه و ته‌نانه‌ت كچه‌كه‌یش له‌به‌ر ئه‌و پیاوه وازى له بكوژه‌كه هێناوه.
لویس سیپۆلڤیدا كێ بوو؟
له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 1949 له وڵاتى چیلى له دایك بووه، دایكى په‌رستیار و باوكى ئه‌ندامى حزبى شیوعى چیلى بووه، سیپۆلڤیدا له ژیانیدا تووشى زۆر مه‌ینه‌تى بووه و ماوه‌یه‌كى زۆر گیراوه، دواتر ده‌ستى به نووسینی رۆمان كردووه، كۆمه‌ڵێك رۆمانى گرنگى هه‌یه، به ناوبانگترین رۆمانى به ناوى "پیره‌پیاوێك رۆمانى دڵدارى ده‌خوێنێته‌وه". به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى BBC لویس سیپۆلڤیدا له مانگى ئادارى ئه‌مساڵ كاتێك له پرتوگال له فێستڤاڵێكى شیعرى گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، بۆیه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى باشوورى ئیسپانیا له ژێر چاودێرى بووه، دواى شه‌ش هه‌فته له نه‌خۆشخانه مردووه.
ئه‌و ئاژانسه به‌ریتانییه باس له كاره‌كانى سیپۆلڤیدا ده‌كات و به پڕفرۆش‌ترین ناوى ده‌بات، هه‌ر
BBC ده‌ڵێ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك له گرتووخانه بووه، سوید مافى نیشته‌جێبوونى پێ داوه، به‌ڵام دواتر به‌هۆى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كارمن یانیزى شاعیر، روو له ئیسپانیا ده‌كات و له‌وێ ده‌بنه خاوه‌نى پێنج منداڵ.
لویس سپۆلیڤیدا له سه‌ره‌تادا به گابریل گارسیا ماركیز سه‌رسام بووه، دواتر شێوازى خۆى پێڕه‌و كردووه، ئه‌و نووسه‌ره به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان له رێبازى "واقیعى ئه‌فسوناوى" ئه‌ده‌بى ئه‌مه‌ریكاى لاتینى وه‌سف ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژێكه مردووه، به‌ڵام رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى دنیا رۆژانه راپۆرت و وتارى له‌سه‌ر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت لویس سیپۆلڤیداى به نووسه‌رى دۆڕاوه‌كان وه‌سف كردووه، گوتوویه‌تى خاوه‌نى نایابترین شێوازى نووسین بووه له ئه‌مه‌ریكى لاتینى.
كارمنى هاوسه‌رى باسى له‌وه كردووه، له دوایین ساته‌كانى ژیانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ سیپۆلیڤیدا كردووه و وه‌ك "ئازاییه‌ك" ستایشى كردووه، كه‌چى ئه‌و له دوایین گوته‌كانى گوتوویه‌تى ئازاكان ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ن بڕیاریان داوه له ژیانیان ده‌ستله‌ملانێى ترس بن.