"كهركهلا" كه تیپێكی هونه‌ریی زۆر ناوداره له لبنان و تایبه‌ت به سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی میلیی و گۆرانییه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌م قۆناغه‌دا بێزار نه‌بن كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه له ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه، له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گۆرانی و سه‌مایه‌كی تایبه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا، زۆرترین خه‌ڵك كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه، لبنانیش وڵاتێكه له قۆناغی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدایه، بۆیه تیپی هونه‌ریی "كهركهلا" بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵك و بێزار نه‌بوویان، نوێترین سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی‌یان بۆ ده‌باته ماڵه‌كانیان.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌و تیپه سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كی تایبه‌تیان تۆمار كردووه و له‌ناو شه‌قامه چۆڵه‌كانی به‌یرووت كلیپیان بۆ كردووه، له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك پێشكه‌شی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان كردووه. به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌و كاره هونه‌رییه زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه.
له‌باره‌ی كلیپه‌كه‌وه پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌ندامانی تیپه‌كه یه‌ك یه‌ك و دوو دوو له‌سه‌ر سه‌ربانی باڵه‌خانه‌كان و شوێنی راوه‌ستانی پاس و هه‌ندێكیش له‌ناو ماڵه‌كان، ده‌رده‌كه‌ون و سه‌ما ده‌كه‌ن، سه‌ما و ههڵپهڕكێكان له‌گه‌ڵ گۆرانییه میلییه‌كانی لبنان پێشان ده‌درێن.
دواتریش پێگه‌كه له‌باره‌ی په‌یامی ئه‌و كار هونه‌رییه ده‌ڵێت، "هه‌رچه‌ند قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ناخۆش بێت، هه‌رچه‌نده كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر بێت، هه‌رچه‌نده دۆخه‌كه له‌مه‌یش خراپتر بێت، ئێمه رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه و سه‌ما ده‌كه‌ین و گۆرانی ده‌ڵێین".
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی 2019 بڵاو بووه‌ته‌وه و تا ئێسته له دنیادا زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، هاوكات زیاتر له 200 ههىزار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.