وه‌ك له دوایین ئاماری نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه، له وڵاتانی عه‌ره‌بی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، ئه‌و خۆراكه‌ی موسڵمانان فڕێی ده‌ده‌ن، زۆر زیاتره له چه‌ندان مانگی تردا، ئه‌مه‌ش به‌پێی گوته‌ی مامۆستایانی ئایینی، پێچه‌وانه‌ی په‌یامی ڕۆژووه كه ده‌بێ بۆ خزمه‌تی هه‌ژاران ته‌رخان بكرێ.
گۆڤاری "ئیكۆنۆمێست" ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌و به‌فیڕۆدانی خواردنه ده‌كات كه ساڵانه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌یكه‌ن و پشتی به ڕاپۆرتێكی ساڵی 2016 به‌ستووه. تێیدا به‌پێی جیاوازیی ڕێژه‌یی به‌هۆی باری ئابووری وڵاتانی عه‌ره‌بی، ده‌رده‌كه‌وێ ساڵانه هه‌موویان به‌شدارن له به‌فیڕۆدانی خواردن و فڕێدانی كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی باشتر خه‌رج بكرایه، ئه‌وه‌ی له‌و مانگه ده‌فه‌وتێ به‌شی شه‌ش مانگی تر ده‌كات، یان هیچ نه‌بێ ده‌یانتوانی له‌و مانگه‌دا نه‌یه‌ڵن هه‌ژارانی ناو وڵاته‌كانیان بێنان و به‌رگ بن.
زۆربەی ئەو خوانانەی لە ڕەمەزاندا دروست دەکرێن، بۆ فڕێدانن
ته‌نیا له وڵاتی سعوودیه، هه‌موو تاكێك ساڵانه 427 كیلۆ گرام خواردن فڕێ ده‌دات كه زۆربه‌ی به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌یه. له‌كاتێكدا تاكێكی ئه‌ورووپی یان ئه‌مه‌ریكی له ساڵێكدا كه‌متر له 150 كیلۆ گرام خواردن فڕێ ده‌دات.
له وڵاتی ئیماران، هه‌ر تاكێك له مانگی ڕه‌مه‌زاندا نزیكی دوو كیلۆ گرام خۆراك خه‌سار ده‌كات و فڕێی ده‌دات و له‌و مانگه‌دا ته‌نیا له شاری دوبه‌ی 55%ی ئه‌و خواردنه‌ی ئێواران بۆ دوای به‌ربانگ دروست ده‌كرێ، خه‌سار ده‌بێ و ده‌كرێته زبڵدانه‌وه.
له به‌حره‌ین كه وڵاتێكی گچكه‌یه، له ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژانه 600 تۆن خواردن فڕێ ده‌درێ، واته دوو هێنده‌ی مانگه‌كانی تری ساڵ.
وه‌ك گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی پێ داوه، له كۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و خواردنه‌ی له مانگه‌كه‌دا دروست ده‌كرێ و بۆ ژه‌مه‌كان داده‌نرێ ده‌خورێ و نیوه‌كه‌ی تری ده‌كرێته زبڵدانه‌وه.
مامۆستایانی ئایینی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته موسڵمان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئاگای له هه‌ژاران بێت و "حیكمه‌ت"ی ڕ‌ۆژوو هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی دانراون، تاكی موسڵمان له‌و مانگه‌دا زیاتر له مانگه‌كانی تر خواردن به‌فیڕۆ ده‌دات.
پێش چه‌ند ساڵێك، دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی موسڵمان له جیهان كه خۆی پسۆڕه له ئابووریی ئیسلامی، پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌شی وڵاتی قه‌ته‌ر كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك دابنرێ له‌و وڵاته‌دا خواردن به‌فیڕۆ نه‌چێ و ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه له ڕێی كۆمپانیای تایبه‌ته‌وه هه‌ڵبگیرێ و بدرێته هه‌ژارانی وڵاتانی تر و له پڕۆژه‌كه‌یدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به حكوومه‌تی وڵاته‌كه دا، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێ ده‌توانن ته‌نیا زه‌كات و سه‌رفیتره‌ی ڕ‌ۆژوو، هه‌ژار له وڵاته‌كه‌دا نه‌هێڵن.
مێژووی ڕ‌ۆژوو
به‌پێی ئایینه‌كان، شێوازی ڕۆژووگرتن جیاواز بووه، هه‌ندێكیان ماوه‌ی ڕۆژووه‌كه چه‌ند بووبێ، شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وام بووه، هه‌ندێكی تریان تا خۆرئاوابوون بووه. هه‌ندێك ڕ‌ۆژوو خۆگرتنه‌وه بووه له "هه‌موو خۆشییه‌كی ژیان": خواردنی گه‌رم و گۆشت و سپیایی، خواردنه‌وه‌ی كهوولی و خۆشاوی میوه، قسه‌كردن، سێكس، سه‌یركردن... هتد، هه‌ندێك ڕ‌ۆژوو وه‌ك به‌شێكی كریستیانه‌كان، ته‌نیا خۆگرتنه‌وه‌یه له گۆشت و سپیایی، هه‌ندێك ته‌نیا خۆگرتنه‌وه بووه له قسه‌كردن، ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌می زه‌رده‌شت، ئیبراهیم، داوود، یه‌حیا و زه‌كه‌ریا هه‌بووه و قورئان له باسكردنی چیرۆكی مه‌ریه‌م باسی كردووه: "فَكُلِي وَاشْرَبِي وَقَرِّي عَيْنًا فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ الْبَشَرِ أَحَدًا فَقُولِي إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَٰنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنسِيًّا".
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هۆكاری ڕ‌ۆژوو بكرێ، ده‌زانی بۆچی له ڕۆژووی زمانه‌وه گۆڕاوه بۆ ڕۆژووی خواردن و خواردنه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ڕۆژووی قسه‌نه‌كردن، خۆگرتنه‌وه‌یه له به‌زاندنی سنووری ئه‌وی دی به زمان، به‌ڵام ڕۆژووی خواردن و خواردنه‌وه بریتییه له به‌خشینی به‌شێك له‌وه‌ی هه‌ته بۆ ئه‌وی تر. به‌خشین و گه‌یاندنی سوود به به‌رانبه‌ر باشترینه، پله‌ی خوارتر ئه‌وه‌یه خراپه‌یان به‌رانبه‌ر نه‌كه‌یت ئه‌ویش وه‌ك ڕۆژووی زمان. كاتێك ئه‌مه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، ئینجا ده‌توانین له‌وه تێ بگه‌ین كه له داهاتوودا باسی ده‌كه‌م و ده‌یسه‌لمێنم قورئان بژاری له به‌رده‌م موسڵمان داناوه، له نێوان به‌ڕۆژووبوون و نه‌بوون.
زۆر موسڵمان باس له‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كێك به‌ڕۆژوو بێت، به‌ڵام نوێژ نه‌كات، یان زمانی نه‌گرێته‌وه، ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی هه‌ڵه‌ی تێدایه و به‌ڵگه‌ش چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی په‌یامهێنن ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه له ڕیزی ئامۆژگاری جێیان ده‌بێته‌وه نه‌وه‌ك حوكم و ڕ‌ۆژوو پاكێجێكی تایبه‌ته و پێوه‌ست نییه به هیچ شتێكی تره‌وه، ته‌نانه‌ت نوێژیش. فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیش هه‌یه، په‌یامهێن له زاری خواوه ده‌یگێڕێته‌وه: هه‌موو كارێكی نه‌وه‌ی ئاده‌م بۆ خۆیه‌تی، ڕ‌ۆژوو نه‌بێ، بۆ منه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاكێجی ڕ‌ۆژوو جیایه.