"النهایه- كۆتا" كه درامایه‌كی میسرییه و چیرۆكه‌كه‌ی باس له 120 ساڵ دوای ئێسته ده‌كات، له حه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌میدا ئیسرائیل تووڕه ده‌كات به‌وه‌ی ئاماژه بۆ شكستی ئه‌مه‌ریكا و له‌ناوچوونی ئیسرائیل ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌و درامایه‌دا كه یوسف شه‌ریفی ئه‌كته‌ر رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا ده‌بینێ، له حه‌ڵقه‌كانی سه‌ره‌تایدا باس له ناوچوونی ئیسرائیل له دوای 120 ساڵی تر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ئه‌و وڵاته تووڕه بووه و ره‌خنه‌ی له‌و كاره هونه‌رییه گرتووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، ئه‌و درامایه جێ داخ و ره‌خنه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت.
پێگه‌كه له‌باره‌ی چیرۆكی دراماكه نووسیویه‌تی، باس له ساڵی 2120 ده‌كات كه ئه‌ندازیارێك ده‌یه‌وێ ته‌كنه‌لۆجیا كۆنترۆڵی ژیانی مرۆڤ بكات، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌وڵه‌كانی بگاته ئاستێك كه كه‌سێكی تری هاوشێوه‌ی خۆی كۆپی بكرێت.
له حه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و درامایه‌دا مامۆستایه‌كی بواری مێژوو پێشان ده‌درێت و وانه به قوتابییه‌كانی ده‌ڵێته‌وه، له‌وێدا دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا شكستی هێناوه و ئیسرائیلیش له‌ناو چووه، عه‌ره‌بیش قودسیان ئازاد كردووه و یه‌هوودییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی لێ هاتوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه نووسه‌ری دراماكه عه‌مرو سه‌میر ده‌ڵێ، له‌ناوچوونی ئیسرائیل له داهاتوودا چاوه‌ڕێكراوه، ئه‌ویش له‌كاتێكدا ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ نه‌كرێ، بۆیه گرنگه ئاشتیی راستینه له‌و ناوچه‌یه‌دا بێته كایه‌وه.
درامای "النهایه- كۆتا" له بیرۆكه‌ی یوسف شه‌ریف و سیناریۆی عه‌مرو سه‌میره و له ده‌رهێنانی یاسر سامییه. هونه‌رمه‌ندان عه‌مرو عه‌بدولجه‌لیل و ئه‌حمه‌د وه‌فیق و ناهد سوباعی و مه‌حموود له‌یسی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن.