بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌م دیوانێكى نوێى هێمنى مام نادر به ناونیشانى "پاڕانه‌وه‌ى پیاوێكى ڕووت" بڵاو بكرێته‌وه كه دووه‌م دیوانى هێمن ده‌بێت.
هێمنى مام نادر له‌باره‌ى ئه‌و دیوانه‌ى به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌مه دووه‌م دیوانى شیعرییه كه بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه، یه‌كه‌میان به‌ناوى "فڕین به‌ره‌و ناسنوور" بڵاو كراوه‌ته‌وه.
دیوانى "پاڕانه‌وه‌ى پیاوێكى ڕووت" بڵاوكرایه‌وه
هێمن له لێدوانه‌كه‌یدا روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى دا كه دیوانه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ركى یادگار چرۆستانى خاوه‌نى كتێبخانه‌ى یادگار چاپ كراوه و جگه له‌و كتێبخانه‌یه، له سه‌رانسه‌رى كوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده هێمن مام نادر به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاعیرانى تر ژماره‌یه‌كى كه‌مى دیوان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له شیعره‌كانى كراونه‌ته گۆرانى، ناوبانگ و هه‌وادارێكى زۆرى له كوردستان هه‌یه.
هێمن له لێدوانه‌كه‌ى بۆ "وشه"، ناوى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى هێنا كه تا ئێسته شیعره‌كانى ئه‌ویان كردووه به گۆرانى، ئه‌وانیش به‌هجه‌ت یه‌حیا، ساره‌نگ سه‌فى زاده، نازێ عه‌زیزى، ئارا ئه‌حمه‌د، دواتریش ئارا و كیژان ئیبراهیم خه‌یات به‌یه‌كه‌وه شیعرێكى تر‌ى هێمنیان كردووه به گۆرانى.
هێمن له لاپه‌ڕه‌ى خۆیشى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى داناوه و به كورتى گوتوویه‌تى، "شیعر زمانى دڵه، سۆزى دوا ساته‌كانى په‌رتبوونه بۆ گه‌ڕانه‌وه و یه‌كبوون".