له مێژوودا هه‌رده‌م خه‌ڵكانێك هه‌بوون، به‌هۆی بیرتیژییانهوه توانیویانه شیمانه بۆ داهاتوو بكه‌ن و كۆمه‌ڵێك شتیان دركاندووه، وه‌ك خۆی هاتوونه‌ته دی، له‌ناویشیاندا نووسه‌رانه‌ی گه‌وره هه‌بوون كه كتێبیان له‌سه‌ر داهاتوو نووسیوه و به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش پێشبینییه‌كانیان ده‌ركه‌وتوون. لێره‌دا باسی هه‌ندێك له‌و كتێبانه ده‌كه‌ین.
ڕه‌نگه هه‌موومان گوێمان له‌و گوته ئاینییانه بووبێ كه له ده‌قه‌كاندا باسی ڕۆژانی دواهه‌مینی زه‌وی ده‌كه‌ن و بڕواداران به ئاینه‌كه به ته‌واوی ملكه‌چین و دڵنیان دێته دی و وه‌ك به‌شێك له بڕوابوون هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌ڵام كاتێك نووسه‌رێك به‌بێ بارگاوی به هیچ بیرێكی ئاینی، باسی هه‌ندێك ڕووداو و تیۆری ده‌كه‌ن كه له داهاتوویه‌كی نزیك یان دوور دێنه دی، ڕه‌نگه كه‌س بڕوایان پێ نه‌كات و وه‌ك خه‌ون و خه‌یاڵی نووسه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن. ئه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ون و خه‌یاڵ نه‌بوو، ڕۆژگار هات و ڕۆیشت و ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه باسیان ده‌كرد، بێنه دی! له‌م كاته گرینگیی به‌رهه‌مه‌كانیان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ و جارێكی تر ده‌دره‌وشێنه‌وه.
گرنگیی کتێبەکان لەوەدایە، نووسەرانی بە لە سەردەمێکی زۆر پێشتردا پێشبینییان کردووە
نووسه‌ران هۆكارێكی گرینگی گواستنه‌وه‌ی زانست و مه‌عریفه و ڕووناكبیری بوون له نێوان شارستانییه‌تییه جیاوازه‌كان و هۆكاری سه‌ره‌كیی گۆڕانه‌كانی دنیا بوون و ئه‌وه‌ی ئێسته تێیداین له‌ڕووی پێشكه‌وتنه‌وه، به‌رهه‌می كتێبی ئه‌وانه، له‌ناویشیاندا هه‌ندێك له كتێبه‌كان نه‌وه‌ك ته‌نیا وه‌ك چه‌مك، به‌ڵكوو شیمانه‌ی داهاتووشیان كردووه كه ئه‌مه‌یش دیسان لێهاتوویی نووسه‌ره‌كان ده‌رده‌خات. لێره‌دا نموونه‌ی هه‌ندێك له‌و كتێبانه ده‌خه‌ینه ڕوو:
"گه‌شته‌كانی جالیڤهر" جۆناسان سویفت
یه‌كێكه له ڕۆمانه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی پشتی ته‌واوی به خه‌یاڵ به ستووه و به یه‌كێك له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه نه‌مره‌كانی وڵاتی ئیرله‌ندا هه‌ژمار ده‌كرێ كه له ساڵی 1735 نووسراوه. تێیدا جۆناسان سویفت، نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه پێشبینیی ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دوو مانگی هه‌یه، ئه‌م زانیارییه‌ش تا ساڵی 1877 زانایان نهیاندۆزیبووهوه، واته پێش زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك پێشبینیی كردبوو.
"له زه‌وییه‌وه بۆ مانگ" چۆل ڤیرن
ڕۆمانه‌كه له ساڵی 1865 بڵاو بووه‌ته‌وه، باسی باڵهفڕكهی بازنه‌یی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر مرۆڤ بپه‌ڕێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی دیزاینه‌كه‌یشی باس كردووه. ئه‌م پێشبینییه‌ش له ساڵی 2010 واته دوای 145 ساڵ له پێبینییهكهی ڤیرن زانایان ده‌ركیان پێ كرد كه ئه‌و دیزاینه هۆكارێكی باشه بۆ خێرایی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كان.
"ئاوڕدانه‌وه بۆ دواوه" ئیدوارد بیلامی
له ساڵی 1887 ئیدوارد بیلامی ڕۆماننووسی ئه‌مه‌ریكی ئه‌م ڕۆمانه‌ی نووسیوه، تێیدا باسی یۆتۆبیای داهاتوو ده‌كات. له ڕۆمانه‌كه‌دا پاڵه‌وان بۆ سه‌د ساڵ خه‌وی لێ ده‌كه‌وێ، كاتێك به‌خه‌به‌ر دێته‌وه، ده‌بینه ژیان گۆڕاوه، یه‌كێك له‌و گۆڕانكاریانه، خه‌ڵكی به كارت مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌كه‌ن كه له ڕێی ئامێره‌وه‌یه نه‌وه‌ك پاره‌ی كاغه‌ز، ئه‌مه‌یش ڕێك هاوشێوه‌ی ڤیزا و ماسته‌ر كارتی بانكه.
"كاتێك نوستوو به‌خه‌به‌ر دێ" هـ. ج. وێڵز
ساڵی 1899، ڕۆمانی "كاتێك نوستوو به‌خه‌به‌ر دێ" له‌لایه‌ن هـێربهرت جۆرج وێڵز، ئه‌دیبی مه‌زنی ئینگلیزی بڵاو ده‌بێته‌وه، تێیدا باسی له‌وه كردووه، جۆره ده‌رگه‌یه‌ك په‌یدا ده‌بێت، كاتێك مرۆڤ ده‌چێته به‌رده‌می خۆی ده‌كرێته‌وه. ئه‌م پێشبینییه‌ش ڕێك له ساڵی 1960 واته دوای 61 ساڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه له ئه‌مه‌ریكا په‌یدا بوو.
"ده‌ستكه‌وته‌كانی لۆسه‌ر ترانت" ویلیا‌م ماكهارج، ئیدوارد بالمه‌ر
ویلیا‌م و ئیدوارد، نووسه‌رانی ڕۆمانی "ده‌سته‌كه‌وته‌كانی لۆسه‌ر ترانت" به‌ختێكی باشتریان هه‌بوو، چونكه ئه‌وه‌ی له ساڵی 1910 له ڕۆمانهكهیاندا پێشبینییان كرد كه ئامێرێك په‌یدا ده‌بێ، درۆی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات، ڕێك له ساڵی 1924 جیمس ماكینزی زانای سكۆتله‌ندی دۆزییه‌وه و به خێرایی له‌ناو ده‌زگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی حكوومه‌ته گه‌وره‌كاندا بڵاو بووه‌وه.
"1984" جۆرج ئۆرویل
ئه‌م ڕۆمانه‌مان له دواهه‌مین دانا، چونكه به‌پێی مێژوو ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی كه‌وته دواهه‌مین، به‌ڵام له‌ڕووی گرینگییه‌وه، له سه‌رجه‌م ڕۆمانه‌كانی پێشتر ئاماژه‌مان پێ كرد، بایه‌خی زۆرتره و زیاتر توانیویه‌تی به شێوه‌یه‌كی فراوان پێشبینی داهاتوو بكات. ڕۆمانه‌كه‌ی جۆرج ئۆرویل نووسه‌ری مه‌زنی ئینگلیزی، له ساڵی 1945 نووسیویه‌تی، وه‌ك له ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه و ناوهكهشیدا دیاره، باسی ساڵی 1984ی كردووه، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین بۆ ساڵانێكی دواتر و ته‌نانه‌ت تا ئێسته‌یش ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه له به‌شێكی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دنیا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
له‌و ڕۆمانه‌دا، ئۆرویل پێشبینی جیهانێكی دیستۆپیای دیكتاتۆری كردووه كه ڕاسته‌وخۆ دوای جه‌نگه جیهانییه‌كان وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مانی سیستمێكی چاودێریی تونده‌وه كۆنتڕۆڵی هه‌موو تاكه‌كان ده‌كه‌ن و ئاگایان له ته‌واوی جووڵهكانیانه و ده‌شتوانن هزریان به‌و شێوه‌یه بجووڵێنن كه ده‌یانه‌وێ.
ئه‌م ڕۆمانه، هه‌ر زوو ڕووداوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ستالین به‌راورد كرا، به‌ڵام كاتێك زۆرتر له ورده‌كارییه‌كه‌ی ڕوون ده‌بینه‌وه، ده‌بینی بۆ چه‌ندان سیستمی دواتریش ده‌ست ده‌دات، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2013 ئاشكرا بوو، ده‌زگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی له ڕێی تهكتنهلۆجیا و ئامێره هۆشمه‌نده‌كانه‌وه، چاودێریی هاووڵاتنیان ده‌كات، هه‌روه‌ها له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایش ئاشكرا بوو، وڵاتی چین به ته‌واوی ئاگه‌داری سه‌رجه‌م جووڵه‌ی ملیارێك و 300 ملیۆن هاووڵاتیی خۆیه‌تی و نایه‌ڵێ كه‌س هه‌نگاوێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌ی بۆ دانراوه بنێت.