زانیومانه به‌رهه‌مه‌كانی تۆیۆتا له دنیادا خواستێكی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام ئایا زانیوته ته‌نیا به‌رهه‌مێكی زیاتر له 10 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه؟، ئه‌م به‌رهه‌مه‌یش ڕاڤ فۆره كه ته‌نیا ئه‌مساڵ ئه‌م ژماره زۆره‌ی لێ فرۆشراوه و بووه‌ته یه‌كێك له پرفرۆشترین به‌رهه‌مه‌كانی دنیا.
شاره‌زایانی میكانیكی له ماڵپه‌ڕیی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه تۆیۆتا له‌باره‌ی پرفرۆشترین به‌رهه‌می ڕای گه‌یاند، توانیومانه یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی وادروست بكه‌ین كه له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه ببێته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی له هه‌موو دنیادا و فرۆشێكی زۆری هه‌بێ له سه‌رانسه‌ری دنیا و ببێته داهاتێكیی زۆر بۆ كۆمپانیاكه‌مان.
له مانگی شوباتی 2019 تا ئێسته كۆمپانیاكه توانیویه‌تی 10 ملیۆن به‌رهه‌می ڕاڤ فۆر بفرۆشێت
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه له مانگی شوباتی 2019 تا ئێسته كۆمپانیاكه توانیویه‌تی 10 ملیۆن به‌رهه‌می ڕاڤ فۆر بفرۆشێت كه ئه‌مه‌یش داهاتێكی زۆری بۆ كۆمپانیاكه دابین كردووه، له‌لایه‌كی تریش وای كردووه كه به‌رهه‌مه‌كانی تۆیۆتا له دنیادا زۆرتربن خه‌ڵكی زیاتر پشت به‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه ببه‌ستن.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.