كۆیە.. شیشێكی گۆشت برژاندن لە قوڕگی منداڵێك دەرهێنرا

:: PM:02:08:28/04/2020 ‌
لە شارۆكەی كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە یەكێك لە بنكەكانی تەندروستی، شیشێكی گۆشت برژاندن لە قورگی منداڵێكی تەمەن شەش ساڵ دەرهێنرا.

ئەمڕۆ سێشەم 28ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە بڵاوی كردووەتەوە، تیمەكانی پزیشكی هەڵسان بەدەرهێنانی شیشێكی گۆشت برژاندن لە قوڕگی منداڵێكی تەمەن شەش ساڵ لە نەخۆشخانەی فێركاری شەهید دكتۆر خالید.

ئەو شیشە لە ئەنجامی یاریكردن بە شێوەی قولاب لە قورگی عاسی بووبوو
ڕوون كراوەتەوە، ئەو شیشە لە ئەنجامی یاریكردن بە شێوەی قولاب لە قورگی عاسی بووبوو.

باس لەوەش كراوە، پرۆسەی دەرهێنانەكە لەلایەن دكتۆر كاوە سابیر پزیشكی شارەزای قوڕگ و لووت و گوێ و دكتۆر وەلی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و یوسف ئەحمەد پزیشكی نیشتەجێی خولاو و كارمەندانی تەندروستی بەشی فریاكەوتن، بە سەركەوتوویی بەبێ نەشتەگەری ئەنجام درا.

تەندروستی كۆیە لە كۆتادا داوا لە هاووڵاتییان دەكات ئاگاداری منداڵەكانیان بن نەهێڵن یاری بە تەنی ترسناك بكەن.







وشە - رامیار جەواد