بەڵگەی دەنگی.. سۆران عومەر جاسووسی دەكات و ددان بە تیرۆرستبوونی خۆیدا دەنێ‌

:: PM:07:46:28/04/2020 ‌
سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامییە و یەكێكە لەوانەی كە ئەندامی رێكخراوی تیرۆرستیی ئەنساروئیسلام بووە، رۆژ دوای ڕۆژ نهێنیی كارە تیرۆرستییەكانی و سیخووڕییەكانی ئاشكرا دەبێ‌.

بەپێی دەنگێكی تۆماركراو كە دەست "وشە" كەوتووە، دەردەكەوێ‌ كە سۆران عومەر سیخوڕیی بۆ یەكێتیی دەكات و هەر لەو دەنگەیشدا ددان بە تیرۆریستبوونی خۆیدا دەنێت و رووداوەكانی " خێڵی حەمە" بۆ بەرپرسێكی یەكێتی دەگیڕێتەوە.

خۆی ڤیدیۆی رووداوەكانی خێڵی حەمەی تۆمار كردووە و بە چاوی خۆیشی بینوویەتی چۆن خەڵك سەربڕاوە
سۆران عومەر ددان بەوەدا دەنێت، خۆی ڤیدیۆی رووداوەكانی خێڵی حەمەی تۆمار كردووە و بە چاوی خۆیشی بینوویەتی چۆن خەڵك سەربڕاوە. سۆران عومەر لە دەنگەكەدا كە "وشە" بڵاوی دەكاتەوە بە چەكدارانی تیرۆرستی ئەنسارئیسلام دەڵێ‌ " برایانمان" ئەوەیش هێمایەكی روونە كە راهێنراوی رێكخراوە تیرۆرستییەكانە.

ئێستە ئەو ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە رۆژانە هانی خەڵك دەدات دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام وەك كەسێكی نزیك لە سۆران عومەر دەڵێ‌" دەیەوێ‌ پەرێزی خۆی بە رەخنەگرتن لە حكوومەت پاك بكاتەوە".

كەسێكی نزیك لە سۆران عومەر كە ئەندامە لەناو كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بۆ "وشە" گوتی، سۆران عومەر هەموو كردەوە كۆنەكانی خۆی بە رەخنەگرتن لە حكوومەت دەشارێتەوە تا بەجۆرێك ئاراستەی خەڵك كات مێژووی ئەو لە بیر بكەن.

پێشتر "وشە" گرتەیەكی ڤیدیۆی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بڵاو كردبووەوە كە ناڕاستەوخۆ باسی سۆران دەكات و دەڵێ‌، ئەوانەی رەخنە لە حكوومەت دەگرن بێ‌ بنەمان و پێوەندییەكانی كۆمەڵیان لەگەڵ لایەنەكان تێكداوە.

كلیك بكەن و گوێ‌ لە دەنگەكەی سۆران عومەر بگرن كە چۆن جاسووسی دەكات و ددان بە تیرۆرستبوونی خۆیدا دەنێت..



وشە - وشه‌