ئەوەی ساڵێک پێش ئێستە شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ کردی کە بریتی بووە لە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتە و دەنگی تایبەتیی ئە کەسە، تەنیا لەبەر ئەوەی لە لیستەکەی جیا بووەتەوە، هەمان سیناریۆی ئەو کارانە بوو کە گرووپە مافیاییەکان لە دنیادا دەیکەن و مێژوویەکی درێژی هەیە کە لە ڕێگەی یاریكردن به مێشكیان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئامانجه‌كانیان و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئابڕووبردنیان له دنیادا باوه و زۆر جار كه‌سی قوربانی تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی ده‌بێ، پسپۆڕان ڕێنوێنیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه ڕزگاریان بێت.
ستیڤانی سێركیس له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "سایكۆلۆژی توده‌ی" ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ر كه‌س ئه‌گه‌ری هه‌یه بكه‌وێته ژێر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه، كه پێش هه‌موو شتێك یاریكردنه به ده‌روونی كه‌سه‌كان و ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه ده‌كه‌ن ده‌زانن كه‌سه‌كان به چی ده‌گرن و هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی كه‌سایه‌تی خۆی و به گشتی به‌پێی جۆری كۆمه‌ڵگه‌كان شێوازی هه‌ڕه‌شه ده‌گۆِێن.
پێویسته پێش ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڕه‌شه‌كان ببیت، ده‌بێ بزانی ئه‌و گرووپه مافیاییانه، زۆر به خێرا هه‌نگاوه‌كانیانت له‌گه‌ڵ ده‌به‌نه پێشه‌وه
جیاوازیی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له ڕووی شێوازی هه‌ڕه‌شه‌كان جیاوازی هه‌یه. بۆ نموونه گرووپه مافیاییه‌كان ئیتر به‌شێك بن له كۆمپانیایه‌كی بازرگانی یان ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یه‌كه‌م چه‌ك كه به‌كاری ده‌هێنن، ئابڕووبردنی سێكسییه، چونكه كاریگه‌ریی له هه‌ر شتێكی تر زیاتره و ئه‌و كه‌سه‌ی به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌ترسێندرێ، هه‌ر خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بێ‌ناو نابێ، به‌ڵكو ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌شی تووشی گرفت ده‌بن، هه‌ر بۆیه ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ر وازیان لێ بێنێ.
له ڕۆژئاوا، بابه‌تی ئابڕووبردنی سێكسی گرنگییه‌كی ئه‌وتۆ وه‌رناگرێ، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێت و بابه‌تێكی سێكسی هه‌بێ، هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بووبێ. له‌وێ بابه‌تی دزی زۆرتر ده‌بێته ئابڕووبه‌رانه. له ڕۆژهه‌ڵات نه‌وه‌ك گرته‌ی سێكسی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆخۆى له ماڵی خۆشی‌دا ته‌نیا خۆی گۆڕی بێت، یان چووبێت بۆ ته‌والێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر كه‌سه‌كه و خۆی به ناچار بزانێ پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه بێت كه لایه‌نی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ر تووشی ده‌كات.
توێژه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته پێش ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڕه‌شه‌كان ببیت، ده‌بێ بزانی ئه‌و گرووپه مافیاییانه، زۆر به خێرا هه‌نگاوه‌كانیانت له‌گه‌ڵ ده‌به‌نه پێشه‌وه و هه‌لی ژیانێكی باشتر و گۆڕانكاریی گه‌وره ده‌خه به‌رده‌مت كه زۆر جار سه‌روو لۆژیكه.
مرۆڤی ژیر ده‌بێ له‌و كاتانه‌دا بزانێ، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێت باجی ده‌بێ، بۆیه باجه‌كه‌ش به‌پێی كه‌سه‌كه ده‌گۆڕێ. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك منداڵه‌كه‌ی خۆش بوێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام وه‌ك ئێسته پابه‌ندی بكه‌ن به خۆیانه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی منداڵه‌كه‌ی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام ئاسانترین و باوترین هه‌ڕه‌شه‌كان ئه‌وانه‌ن كه سه‌باره‌ت به سێكس و ڕووتبوونه‌وه ده‌كرێن.
خاڵێكی تر كه پێشوه‌خته ده‌بێ بزانی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نیازخراپیی ئه‌و گرووپانه، ده‌بێ بزانی تا چه‌ند به‌شداریی هه‌موو نهێنییه‌كانیان ده‌كه‌یت، ئایا هه‌ندێ شتیان هه‌یه كه به‌بێ تۆ بیكه‌ن، له دۆخی وادا ده‌بێ بزانی ئه‌و گرووپانه ئامانجێكی خراپ له پشتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌یه و ته‌نیا به‌كارت ده‌هێنن، بۆیه له یه‌كه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه لێیان، هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه ئاشكرای ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی تۆقین ببێت و نه‌توانی لێیان ده‌ربارز بیت.
به گشتی ته‌كنه‌لۆجیا هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ڕه‌وشتی تاكه‌كان په‌ره بستێنێ و وای كرد له گرووپی زۆر تۆكمه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ تیم و باندی زۆر بچو‌وكیش. له ماوه‌ی ڕابردوودا، ده‌یان نموونه تۆمار كران كه له‌لایه‌ن چه‌ند باندێكه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر خرانه ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو. ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خۆی به ناچار بزانیایه و زوو به‌ته‌نگ داواكانیانه‌وه بچوایه، ئه‌وا بنمیچی داواكان به‌رز ده‌بوونه‌وه تا وای لێ ده‌هات كه‌سی قوربانی ده‌كه‌وته سه‌ر ئیفلاس، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تووشی تۆقینێكی زۆر ده‌بوو، هه‌میشه پێی وابوو له هه‌ر كاتێكدا بێت ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌رییه‌تی بڵاو ده‌بنه‌وه.
وه‌ك توێژه‌رانی ده‌روونی ده‌ڵێن، هۆكار زۆرن وای كردووه تاكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ركه‌سێكی تر زیاتر تووشی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببن و یه‌كێكیان بۆ تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێته‌وه له بابه‌تی سێكس و هه‌میشه وه‌ك عه‌یبه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، بۆیه تاكه‌كان هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ئه‌و عه‌یبه‌یه‌ی خۆیان بشارنه‌وه.
لایه‌نێكی تر بریتییه له‌و تێكه‌ڵییه زۆره‌ی له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك هیچ تاكێك ناتوانێ به ته‌واوی خۆی بێت و ده‌بێ به‌شێكی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بێت، بۆیه هه‌میشه ده‌یه‌وێ دیمه‌نێكی نموونه‌ی له خۆی نیشانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بدات، كاتێك ئه‌و دیمه‌نه نموونه‌ییه به‌هۆی گرته‌یه‌ی سێكسی یان ته‌نانه‌ت وێنه‌یه‌كی ڕووی ئه‌و كه به دزییه‌وه گیراوه و زۆر به ئاسایی چووه بۆ گه‌رماو، ده‌بێته هۆكاری هه‌ڕه‌شه، چونكه ئه‌و تاكه له كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا ته‌نیا موڵكی خۆی نییه و ده‌بێ بزانێ چۆن خۆی له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگه بپارێزێ.
بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كان به‌رپه‌رچی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بده‌نه‌وه، پێویسته سه‌ره‌تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕاستگۆیی خۆیان و ئه‌وه له ناخی خۆیاندا دروست بكه‌ن كه ئه‌وان كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به خۆیانن و به‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه كه‌سایه‌تییان ناله‌قێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ناو كۆمه‌ڵگه‌ش تووشی گرفت بوونه‌وه، ده‌بێ له ناخی خۆیاندا بڕوایان به خۆیان نه‌مرێ و به‌رده‌وام بن تا به ته‌واوی كۆمه‌ڵگه له دۆخه‌كه‌یان تێ ده‌گات.