گرووپی شانۆیی هاوڕێیانى گه‌زیزه، دواى خۆئاماده‌كردن و ڕاهێنان بۆ شانۆیییهكى نوێ، له ئێسته‌دا ئاماده‌یان كردووه و له یه‌كه‌م نمایشیدا له‌م ڕۆژانه له شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان، شانۆیی "شه‌وی بووكێنی" نمایش ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه عومه‌ر كه نووسه‌ری شانۆیییهكهیه به"وشه"ى راگه‌یاند: دواى ماوه‌یه‌ك پڕۆڤه‌كردن بۆ شانۆگه‌رییه‌كى نوێ به‌ناوى "شه‌وى بووكێنى" له ئێسته‌دا ئاماده‌یه و له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا له شارى هه‌ولێر نمایشى ده‌كه‌ین. ئه‌و شانۆگه‌رییه له نووسینى من و له ده‌رهێنانى دێرین حامیده، كارێكى تراژیدى كۆمێدی كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌نزئامێزه و باس له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌كات.
له‌باره‌ى یه‌كه‌م نمایشی شانۆیییه‌كه ڕاژان عه‌زیز به"وشه"ى گوت: بڕیاره له یه‌كه‌م نمایشیدا له‌م ڕۆژانه له شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان نمایشى بكه‌ین و دواتر له شارى سلێمانى و له‌وێشه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له نمایشكردن له چه‌ندان شار و شارۆكه‌ى كوردستان، هه‌ریه‌ك له من و ئه‌كته‌رانى به‌تواناى شارى سلێمانى به‌یان مه‌حموود و مامۆستا حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س و سۆنیا ئاوات و ئازاد مسته‌فا رۆڵى تێدا ده‌بینین، ڕۆشنا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رهه‌مه و تاریق جۆلا به‌ڕێوه‌به‌رى شانۆ و په‌رۆش به‌هادین كارى رووناكى بۆ كردووه.
ئه‌و شانۆیییه به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تى گشتیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى كارى بۆ كراوه و له 11/2 ده‌ست بهنمایشهكانى ده‌كات و له سه‌عات پێنجى ئێواره له هه‌ولێر له هۆلى میدیا و بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاخه‌وان شێخانى