"ژیان له سه‌رده‌می كۆرۆنادا" ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێنج كورته فیلم له لبنان. ته‌واوی فیلمه‌كان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵك به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ژیان له‌ناو ماڵه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌مهێنه‌رانی هونه‌ریی و دروستكردنی فیلم هاتووه‌ته كایه‌وه، بیرۆكه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی كورته فیلمه له‌باره‌ی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه.
له‌باره‌ی بیرۆكه و هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمه‌كان، تا ئێسته پێنج ده‌هێنه‌ر له لبنان ئاماده‌یی خۆیان راگه‌یاندووه كه له‌و بواره‌دا و به‌پێی مه‌رجه‌كانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه، فیلمه‌كانیام ئاماده بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كان راگه‌یه‌نراوه، پێنج ده‌رهێنه‌ر ئێسته ئاماده‌ن كاری تێدا بكه‌ن كه پێكهاتوون له له‌میا جه‌ریج، كارۆل مه‌نسوور، زینه سه‌فیر، مه‌حموود حه‌جیج و غه‌سان سه‌لهه‌ب.
مه‌رجه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كان، ده‌بێ ماوه‌ی ئه‌و فیلمه له پێنج خوله‌ك زیاتر نه‌بێ. بۆ هه‌ر ده‌هێنه‌رێك ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی له به‌رده‌سته تا فیلمه‌كه‌ی به‌رهه‌م بێنێ. دوای به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كان، ده‌بێ سه‌رجه‌میان له كاتێكی دیاریكراو له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێنه وه‌شان.
دواتریش ده‌بێ چیرۆكی فیلمه‌كان باس له سه‌رده‌می كۆرۆنا و له‌ناویدا قۆناغی مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه بكه‌ن كه مه‌به‌ست له بیرۆكه‌كه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ئه‌م خاڵه‌یه.