میدیاكانى دنیا به‌سه‌رهاتى ئه‌و ژنه ئه‌مه‌ریكییه ده‌گێڕنه‌وه كه ته‌مه‌نى زیاتر له 100 ساڵه و نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه‌ى هه‌یه، كه‌چى خاتوون له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌سه‌ر ئه‌نفله‌وه‌نزاى ئیسپانى و ئه‌مساڵیش به‌سه‌ر كۆرۆنا زاڵ بووه.
ئه‌نجێلینا فرێدمان ناوى ئه‌و ژنه ئه‌مه‌ریكییه‌یه كه ته‌مه‌نى 101 ساڵه، له خانه‌ى به‌ساڵاچووان له نیویۆرك ده‌ژیت، به‌هۆى تواناى به‌رگرییه‌كه‌ى ئه‌و ژنه سه‌رنجى هه‌موو دنیاى بۆ خۆى راكێشاوه.
100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نفله‌ونزاى ئیسپانى به‌زاند
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" پوخته‌یه‌كى له راپۆرتێكى ئاژانسى ئاسۆشێیتد پرێسى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر ململانێى ئه‌نجێلینا و په‌تاكان ئاماده‌ى كردووه.
به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌وه بزانرێ ئه‌و ژنه شێرپه‌نجه‌ى هه‌یه، له ساڵى 1918 له‌سه‌ر پشتى یه‌كێك له‌و كه‌شتییانه له دایك بووه كه په‌نابه‌رانى له ئیتالیاوه بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گواسته‌وه، ئه‌و كاته ئه‌نفله‌وه‌نزاى ئیسپانى وه‌ك په‌تایه‌ك بڵاو بووه‌وه، دایكى به نه‌خۆشییه‌كه مردووه، كه‌چى ئه‌نجێلینا رزگاى بووه.
له ماوه‌ى ئه‌م 100 ساڵه‌دا ئه‌و ژنه چه‌ندان نه‌خۆشیى تێپه‌ڕاندووه، مێرد و 10 منداڵى مردوون و خۆى ماوه‌ته‌وه.
له 21ى مانگى رابردوو له پشكنین ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنه تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنایه، به‌ڵام دواجار له پشكنینه‌كانى ده‌ركه‌وتووه ئه‌و نه‌خۆشییه‌یشى تێپه‌ڕاندووه و پشكنینه‌كه‌ى نه‌رێنى ده‌رچووه.
كچێكى كه له ژیان ماوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "دایكم له رزگاربووه‌كانى ئه‌نفله‌وه‌نزایه، خاوه‌نى DNA یه‌كى ریزپه‌ڕ و ده‌گمه‌نه".