شێرزاد هه‌ینى نووسه‌ر و وه‌رگێڕ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كتێبێكى بۆ جارى دووه‌م چاپ كرایه‌وه و بڕیاره دوو رۆمانی مێژووییش بڵاو بكاته‌وه، شێرزاد هه‌ینى به خاوه‌نى زۆرترین كتێب داده‌نرێت و به "وشه‌ى گوت، "ژماره‌ى كتێبه‌كانم له 100 تێپه‌ڕیوه".
"خاتوونى به‌غدا" و "ژنێكى سرك" دوو رۆمانى مێژوویین، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن شاكر نوورى و دووه‌میان له‌لایه‌ن ئه‌نعام كه‌چه‌چى نووسراوه، شێرزاد هه‌ینى هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌ى وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و بڕیاره له‌منزیكانه بڵاو بكرێنه‌وه.
ژماره‌ى كتێبه‌كانى "100"ى تێپه‌ڕاند
له‌باره‌ی ئه‌و دوو رۆمانه شێرزاد هه‌ینى بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد، كارى وه‌رگێڕان ته‌واو بووه. هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كى كچه‌چى بۆ "وشه" نارد كه كه‌چه‌چى خۆشحاڵى خۆى به‌وه ده‌ربڕیوه یه‌كه‌م رۆمانى ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست خوێنه‌رانى كورد.
شێرزاد باسى له‌وه كرد له ماوه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌ى ته‌واو بووه و بڕیاره له‌لایه‌ن ده‌زگاى ره‌هه‌نده‌وه بڵاو بكرێنه‌وه.
ئه‌نعام كه‌چه‌چى به یه‌كێك له ژنه رۆماننووسه به‌ناوبانگه‌كانى عێراق داده‌نرێت.
شێرزاد هه‌ینى هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا چاپى دووه‌مى كتێبى"مه‌مله‌كه‌تى فارگۆنه‌كان"ى بڵاو كرایه‌وه كه له نووسینى خۆیه‌تى.
شێرزاد هه‌ینى یه‌كێكه له نووسه‌ر و وه‌رگێڕانه‌كانى كورد كه زۆرترین كتێبى بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ژماره‌ى كتێبه‌كانى به "وشه"ى گوت، ژماره‌یان 100ى تێپه‌ڕاندووه.