عیرفان خان كه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیوود و بۆڵیوود بوو، به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد كه هونه‌رمه‌ندان پێیان وایه له بواره‌كه‌ی خۆیدا بۆشاییه‌كی زۆری به‌جێهێشتووه.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له دوای زیاتر له دوو ساڵ له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، هونه‌رمه‌ند عیرفان خانی ئه‌كته‌ری هیندستانی كه له 2018وه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوو، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
عیرفان خان كه هیندییه و یه‌كێكه له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیای بۆڵیوود، جیا له فیلمه هیندییه‌كانی كه تێیاندا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، له دنیای هۆڵیوودیشدا ناوێكی دیار بووه، له چه‌ندان فیلمی هۆڵیووددا به‌شداریی كردووه وه‌ك فیلمه‌كانی "لایڤ ئۆف بای" و "زه نیمسیك" و چه‌ندان فیلمی تر.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه 54 ساڵ و كۆچی دوایی كرد، له دیمانه‌یه‌كدا باسی خۆی ده‌كات كه له منداڵییه‌وه له خێزانێكدا له دایك بووه كه ته‌ماشاكردنی فیلم له‌و خێزانه قه‌ده‌غه بووه، ناوچه‌كه‌یان ویلایه‌تی راجستان بووه و ئه‌و له گوندێكی ئه‌و ناوچه‌ی هاتووه‌ته دنیاوه. دواتر كه گه‌یشتووه‌ته بۆمبای و بۆ خوێندن له‌وێ بووه، له‌وێوه عه‌شقی بۆ سینه‌ما چه‌كه‌ره‌ی كردووه و دواتر به هه‌وڵه‌كانی خۆی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه له بواره‌ی سینه‌مادا ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی ناودار، له ده‌یان فیلمی بۆڵیووددا به‌شداریی كردووه.
له‌باره‌ی مردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه ئه‌میتاب باجانی ئه‌ستێره ده‌ڵێ، "عیرفان خان نموونه‌یه‌كه له سینه‌مادا كه هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه، ئه‌و هاوڕێیه‌كی زۆر خۆشه‌ویستی من بوو، به مردنی بۆشاییه‌كی گه‌وره له بواری سینه‌مادا دروست ده‌كات".
كاران جه‌وهه‌ر كه ده‌رهێنه‌رێكی ناوداره بۆ مردنه‌كه‌ی عیرفان خان گوتوویه‌تی، "سڵاو بۆ تۆ كه سینه‌مای هیندستان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد. عیرفانی خۆشه‌ویست زۆر بیرت ده‌كه‌ین و له بیرمان ناچیته‌وه".