حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى ئه‌میندارى گشتى حكوومه‌تى به‌غداى كردووه، به چه‌ند خاڵێك روونى كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێم له 2020 هیچ خه‌رجییه‌كى له به‌غدا وه‌رنه‌گرتووه ته‌نیا قه‌ره‌بووى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌بێت كه ئه‌ویش بڕاوه.
له نامه‌كه‌دا به 10 خاڵ ته‌واوى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق روون كراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌و ده‌قه یاساییانه‌یش ده‌كات كه ره‌وایه‌تى به شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن له بودجه‌ى عێراقدا .
له خاڵى یه‌كه‌مدا ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه كه سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵى به ئامانج ده‌گرێت به‌گوێره‌ى ده‌ستوور. له خاڵى دووه‌مدا باس له‌وه كراوه هه‌ر ئه‌م ده‌ستووره مافى به‌شداربوون به ته‌واوى هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانى، بڕیارى وه‌ستاندنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بنه‌مایه‌ى ده‌ستووره، چونكه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان راوه‌ستاوه و كه‌چى له 15 پارێزگاى تر‌ى عێراق مووچه بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ده‌درێت.
حكوومه‌تى هه‌رێم: بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره
له خاڵى سێیه‌مدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس له‌وه ده‌كات له ماده‌ى 56ى كارگێڕى دارایى عێراق ژماره شه‌شى 2019 هاتووه، بودجه تا ساڵى دواتر كارى پێ ده‌كرێت، كاتێك بودجه‌ى گشتى ساڵى 2020 ده‌رنه‌چووه كار به بودجه‌ى 2019 ده‌كرێت. كاتێك بودجه ده‌رنه‌كراوه ماده‌ى 13 وه‌زیرى دارایى پابه‌ند كردووه تا 1\12 خه‌رجییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى مانگانه خه‌رج بكات. به‌گوێره‌ى یاساكه 1\12 خه‌رجییه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، ده‌بێت به‌شێوه‌ى مانگانه وه‌ك ته‌واوى شاره‌كانى تر‌ى عێراق وه‌ریبگرێت، كه‌چى له سێ مانگى 2020 هیچ خه‌رجییه‌ك به هه‌رێمى كوردستان نه‌دراوه، ته‌نیا ئه‌و بڕه پاره‌یه نه‌بێت كه وه‌ك قه‌ره‌بووى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه كراوه، كه‌چى له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه ئه‌ویش وه‌ستاوه.
له خاڵى شه‌شه‌مدا باس له‌وه كراوه، له یاساى بودجه‌ى حكوومه‌تى عێراقدا ئه‌وه دیاركراوه كه حكوومه‌تى به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له كاتێكیشدا ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به ناردنى 250 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌وا حكوومه‌تى به‌غدا پاره‌ى زیانه‌كه له شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى ده‌گێڕێته‌وه، له ماوه‌ى رابردوودا به‌غدا ته‌نیا 452 ملیارى بۆ مووچه‌ى مانگانه ناردووه، ئه‌وه‌ى به‌ناوى زیان بڕیویه‌تى زۆر له‌وه زیاتره زیانى 250 ملیاره‌كه بێت.
حكوومه‌تى به‌غدا هیچ خه‌رجییه‌كى به هه‌رێم نه‌داوه ته‌نیا مووچه‌كه كه ئه‌ویشى بڕیوه
له خاڵى هه‌شته‌مدا به خاڵێكى تایبه‌ت باس له مووچه‌ى پێشمه‌رگه كراوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌رچه‌نده له ساڵى 2005 یاساى بودجه‌ى عێراق باسى مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كردووه، كه‌چى تا ئێسته مووچه‌كه ره‌وانه نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش له مانگى ئابى 2014وه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش تا ساڵى 2019 وه‌ستاوه، له‌و ماوه‌یه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێم به‌رگه‌ى بێ مووچه‌یى گرتووه و خۆى مووچه‌كانى دابین كردووه، له ساڵى 2019یش بڕیارى ناردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه دراوه و له بودجه‌یش دیار كراوه كه بڕه‌كه‌ى مانگانه 68 ملیار دینار بووه، كه‌چى ره‌وانه نه‌كراوه.
له خاڵى نۆیه‌مدا باس له‌وه ده‌كرێت هێشتا حكوومه‌تى هه‌رێم نزیكه‌ى ملیۆنێك ئاواره‌ى عێراقى داڵده داوه و خۆیشى ئه‌رك و خه‌رجییه‌كانى ئه‌وانى له رووى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌وه له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
له خاڵى ده‌یه‌مدا حكوومه‌تى هه‌رێم دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له نێوان مانگى شوباتى 2014 تا 2019، حكوومه‌تى فیدڕاڵى هیچ شایسته‌یه‌كى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى نه‌داوه.
حكوومه‌تى هه‌رێم له پاشكۆى نامه‌كه‌ى هه‌موو خشته‌ى خه‌رجییه‌كانى دیار كردووه كه ده‌بوو عێراق پابه‌ندى بێت، له‌وانه به‌گوێره‌ى خشته‌ى ژماره یه‌ك ده‌بوو له ساڵى 2019دا زیاتر له 14 تریلیۆن دینار بێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌قه عه‌ره‌بییه‌كه
"لێره" كلیك بكه