بەكرێگیراوانی بەغدا كوردیان بیرچووە و دژایەتی راستەوخۆ دەكەن

:: PM:08:48:29/04/2020 ‌

سەرۆكی فراكسیۆنی لیستی میللەت لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەو ژمارە پەرلەمانتارەی كورد، لەبریی خزمەتكردن بۆ هاووڵاتییان كاریان بۆ بڕینی مووچە كرد.

ئەمڕۆ سێشەم 28ی نیسان، ئازاد ئەكرەم سەرۆكی لیستی میللەت لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو پەرلەمانتارانەی كورد لە بەغدا كە دژی هەرێمی كوردستان كاریان كرد لە بری خزمەتكردن و بەڵێنەكانیان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كاریان بۆ خراپكردن و دژایەتی هەرێم كرد.

زیاتر گوتی، ئەوان ئەگەر بە بەلێنەكانی خۆیان كاریان كردبا، دۆخی ئێستەی هەرێمی كوردستان نەدەگەیشت بەوە، هەروەها پێوەندی و ڕێكەوتنەكەی هەرێمی كوردستان و بەغدا نەدەگەشتە ئەوەی ئێستە، بەڵام ئەوان زۆر دژی هەرێمی كوردستان كاریان كرد.

ئەوان ئەگەر بە بەلێنەكانی خۆیان كاریان كردبا، دۆخی ئێستەی هەرێمی كوردستان نەدەگەیشت بەوەی ئێستە

ئاشكرایشی كرد، ئەو پەرلەمانتارانە پێچەوانەی ئەو دژایەتی و هەڵوێستەیان دەبوو دەورێكی گرنگ و كاریان بگێڕایەوە، ئەوان هەزاران دەنگیان پێ درا لەلایەن هاووڵاتییەوە بەڵام كە چوونە بەغدا ئەوەیان بیرچوو، دەبوو ئەوان هەوڵیان بۆ چاككردنی دۆخی هاووڵاتی بدایە، كاریان بەسەر حزبایەتی نەبووایە.

ئەوان دەبێ ئێستە لێیان بپرسی ئایا شانازی بەو كارەوە دەكەن، شانازی بە خۆیان و كارەكان و كورد بوونیان دەكەن، لە كاتێكدا مووچەی فەرمانبەران بڕا ئەوەی تووشی ئەو دۆخە خراپە بووە و مووچەی بڕاوە هاووڵاتییانی هەژار و كەم دەرامەت و بێسەرچاوەن، نەك حزبەكان كە ئەوان هاووڵاتییان كردە قوربانی ململانێ حزبیەكان، ئازاد ئەكرەم وای گوت.

ماوەیەكە تاقمە پەرلەمانتارێكی بەكرێگیراوی كورد لە بەغدا دژایەتی راستەوخۆی هەرێمی كوردستان دەكەن و كار بۆ بڕینی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەن.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان