به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور و له سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله ژێر سفری سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، له سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ پاشان بۆ نیمچه هه‌ور له كاته‌كانی ئێواره ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.