پشتیوانێکی گەورەی تر بۆ بایدن زیاد بوو
یەکێک لە هەنگاوەکانی پێویست بوو جۆ بایدن بیبڕێ، گەیشتن بوو بە پشتیوانیی هیلاری کلینتن، کەسایەتیی ناوداری دیموکراتییەکان و خاوەن پێگەی جەماوەریی گەورە لە ئەمەریکا، ئەگەرچی بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ شکستی هێنا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەهۆی ڕێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کرابوو، هیلاری کلینتن پشتیوانیی خۆی بۆ جۆ بایدن، پاڵێوراوی سەرەکیی دیموکراتییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەربڕی، ئەمەیش هەنگاوێکی گەورە بوو بەڕووی ئەو پاڵێوراوەدا کرایەوە.
کلینتن بە ڕاشکاوی گوتی: هیوادارم جۆ بایدن ببێتە پاڵێوراوی یەکەم و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتنی ئەو بەسەر دۆناڵد ترەمپدا ببینین.
هیلاری ماوەی هەشت ساڵ بەهۆی بیل کلینتی هاوسەرییەوە، خانمی یەکەمی ئەمەریکا بووە کە خۆی مێردەکەی خستووەتە پێشکەوە بۆ ئەو پۆستە و دواتریش هەر لە سیاسەتی وڵاتەکەیدا بەشداریی کردووە و لەسەردەمی باراک ئۆباما وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە.
بایدن لە ڤیدیۆ کۆنفرانسەکەدا، کاتێک داوای لە هیلاری کرد گوتەیەک پێشکەش بکات، گوتی ئەم خانمە دەبوو ئێستە سەرۆکی ئەمەریکا بێت، بەڵام بەڵێنتان پێ دەدەم، لە سەردەمی مندا جێگری سەرۆک ئافرەتێک دەبێت.
هیلاری لە ڕکابەرییەکی بەهێزدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ساڵی 2016 توانی دەنگی یەکەم بەدەست بهێنێت و بەپێی ژمارەی دەنگەکان یەکەم بێت، بەڵام بەپێی پشکی ویلایەتەکان و ئەو سیستەمەی بۆ هەڵبژاردنی وڵاتەکە دانراوە، ترەمپ گەیشت بە کۆشکی سپی، ئەگەرچی ئەوساش و ئێستەیش دیموکراتییەکان گومانیان لەو سەرکەوتنەی هەیە و پێیان وایە ساختەکاری تێدا بووە و دەستی ڕووسیای لەپشتەوەیە.
هەر لەسەر کلینتن ماوە ئەوەیش بڵێن، لە ساڵی 2008 بە هەمان شێوە ویستی بەختی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردندا تاقی بکاتەوە و ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا، بەڵام لە هەڵبژاردنی ناوخۆی حیزبی دیموکراتی لەنێوان ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ڕەشپێستێک بپاڵێون بۆ ئەوەی بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی خۆی هەڵبژێرێت یان ئافرەتێک، ئەوا باراک ئۆبامایان بە گونجاوتر زانی، پێیان وا بوو ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێ ڕەشپێستێک ببێتە سەرۆک، بەڵام هێشتا زۆری ماوە خەڵکی دەنگ بە ژنێک بدەن.
جۆ بایدن سیناتۆری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی كه چه‌ندان پۆستی دیبلۆماسیی گرنگی وه‌رگرتووه، له‌وانه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما، به یه‌كێك له دۆسته‌كانی كورد داده‌نرێ و كاتی خۆی پشتیوانی پڕۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێڕاق و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، له ناو دیموكراتییه‌كان 20 پاڵێوراو ڕكابه‌رییان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ببێته ڕكابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه تاكه پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، بەپێی ڕۆیشتنی کات و نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، وردە وردە پاڵێوراوەکان کەم بوونەوە و ئێسستەیش دوای کشانەوەی ئیلیزابێس، لە ناو دیموکراتییەکان تەنیا دوو پاڵێوراو ماون، بەپێی ڕاپرسی و پێشبینییەکانیش بێت، جۆ بایدن هەلی زۆرتری لە بەردەمە.
جۆ بایدنلە 20ی تشرینی دووەمی 1942ز له ویلایەتی پەنسڤانیا له‌دایك بووه، سێ ساڵ لەوێ ژیاوە، دواتر بۆ دیلاوەیر چووە. لەساڵی ۱۹۷۲ دەبێتە شەستەم گەنجترین سیناتۆری ئەمریکا. شەش جار بووەتە سیناتۆر و یەکێک لە چوار سیناتۆرە بەناوبانگەکانی ئەمریکایە. کەکەسێکی سیاسی ٤۷ەمین جێگری سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا، باراک ئۆباما بوو. کە لە ساڵی ۲۰۰۹ەوە لە ئەرکەکەیەتی، لەنێو لیستی دیموکراتەکان. لەساڵی ۱۹۹۱-۲۰۰۷ دژایەتی جەنگی عێڕاقی کردوەو دژی هاتنی سەربازانی ئەمریکی بووە کە هاتوون بۆ عێڕاق و چەندین چاڵاکی سەربازی تری ئەمریکا و ناتۆ.
جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌رووی لیستی ئه‌و ڕكابه‌ره دیموكراتیانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا خۆیان بپاڵێوین، پاشان دوو ڕكابه‌ری تری هه‌یه به‌ڵام پێشبینییه‌كان هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه.
بایدن سیناتۆری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی كه چه‌ندان پۆستی دیبلۆماسیی گرنگی وه‌رگرتووه، له‌وانه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما، به یه‌كێك له دۆسته‌كانی كورد داده‌نرێ و كاتی خۆی پشتیوانی پڕۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێڕاق و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
له نێوان بایدن و تره‌مپ، ڕكابه‌رییه‌كی زۆر هه‌یه و چه‌ندان جار به گاڵته‌جاری له‌سه‌ر یه‌كتری قسه‌یان كردووه.
له ماوه‌ی ڕابردوو، جۆ بایدن، سه‌باره‌ت به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ناو و ناتۆره زۆرن شایسته‌ی ئه‌وه بن له تره‌مپی بنێین، سه‌ره‌تا به قه‌رقووش ده‌ست پێ ده‌كه‌م. ئه‌م گوتانه‌ش وه‌ڵامی یه‌كێك له هه‌وادارانی بوو، هه‌ستا و ڕه‌خنه‌ی لێ گرت، گوتی تره‌مپ به تۆ ده‌ڵێ "جۆی نوستوو" پێویسته تۆیش به قه‌باره‌ی خۆی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، بۆیه بایدنیش ئه‌و قسانه‌ی كرد.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تره‌مپ كه له ڕووی سیاسییه‌وه له‌و وڵاته جێی ڕێز نییه، هه‌میشه ناتۆره له ڕكابه‌ره‌كانی ده‌نێ و له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به شێوه‌ی گاڵته‌پێكردن باسیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی بیكه‌نه پێكه‌نین و گاڵته‌جاری.
جۆ بایدن لە پەیامێکدا دەڵێت، ناتوانم رێگە بدەم چوار ساڵی تر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بکات کە هۆکاری دروستبوونی ئاژاوەیە لەنێوان سپییە رەگەزپەرستەکان و پێکهاتەکانی تری وڵات. بایدن رای گەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لە خولێکی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەو کاتە کاریگەری سیاسەتی ئیدارەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.
وشە -
كوردۆ شابان