كۆرۆنا.. لە ئەمەریكا دەرمانێك سەركەوتوو دەبێت

:: PM:10:44:29/04/2020 ‌

لەوكاتەی ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا گەیشتووەتە سەرووی سێ ملیۆن، لەوانە زیاتر لە ملیۆنێكیان لە ئەمەریكان، ئەنتۆنی فاوچی، شارەزای پەتاكان و راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە دەرمانی "رمدیسیفێر"ی دژە ڤایرۆس، كاریگەری روونی لە چارەسەركردنی پەتاكە هەبووە.
كێبەركێی دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوامە
ئەو راوێژكارە لە كۆشكی سپییەوە گوتی، زانیارییەكان دەری دەخەن كە ئەو دەرمانە كاریگەرییەكی دیاری هەبووە لە كەمكردنەوەی ماوەی چاكبوونەوەی نەخۆشان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە ئەوە دەیسەلمێنێت كە دەكرێ ئەو دەرمانە رووبەڕووی ڤایرۆسەكە بێتەوە.

لە ئەمەریكا تاقیكردنەوەیەكی كلینیكی لەسەر ئەو دەرمانە، بە هاوكاری پەیمانگەكانی تەندروستی ئەمەریكا و تاقیگەی جلعادی ئەمەریكی كراوە، لەوكاتەی تاقیكردنەوەیەكی هاوشێوە لە چین كرا و ئەنجامێكی ئەتۆی لە چارەسەركردنی پەتاكە نەبووە، بۆیە فاوچی گوتی، توێژینەوەكەی چین گونجاو نەبووە.

گۆمپانیای "جلعاد ساینسز"ی ئەمەریكی، ئەمڕۆ چوارشەم رای گەیاند كە دەرمانی "رمیسیفێر"، ئەنجامی ئەرێنی هەبووە لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیكردنەوەیەكی كلینیكی، لەوكاتەی چەندان تاقیكردنەوەی كلینیكی لە دنیا بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەكی بنبڕ بۆ پەتای كۆڤید-19 دەكرێت، ئەو دەرمانە سەرەتا بۆ نەهێشتنی پەتای مەلاریا پەرەی پێ دراوە، بەڵام بۆ هیچ نەخۆشیەك دیاری نەكرا، ئێستەیش بژارەیەكی بەردەستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل