وه‌ك سوپاسگوزارییه‌ك له رزگاربوون و بیرهێنانه‌وه‌ى كاره‌ساتى په‌تاى كۆرۆنا، چه‌ندان دایك و باوك منداڵه‌كانیان به "كۆرۆنا" و "كۆڤید" و "لوكداون" ناو ناوه كه دوایین وشه‌یان به ماناى كه‌ره‌نتین دێت.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" باسى له ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێكى ئاژانسى فرانس پرێس كردووه كه ئاشكراى كردووه، چه‌ندان دایك و باوك ناوى منداڵه‌كانیان به "كۆرۆنا" و "كۆڤید" ناوناوه.
منداڵێك له هیند به "لوكداون" ناونراوه كه به واته‌ى كه‌ره‌نتینه دێ
له‌وانه كۆلین و تۆباس كه ژن و مێردێكى فلیپینین، له 13ى ئه‌م مانگه منداڵێكیان بووه ناویان ناوه "كۆڤید" باوكه‌كه گوتوویه‌تى به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌ى له سه‌رانسه‌رى دنیا كردووه، ئه‌وانیش له په‌تاكه سه‌لامه‌تن، بۆیه ناوى منداڵه‌كه‌ى ناوناوه كۆڤید".
دوو ژنى تر له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى هیند ناوى منداڵه‌كانیان ناوناوه " كۆرۆنا كۆمار" و "كۆرۆنا كۆمارى". له باكورى رۆژهه‌ڵاتى هیندیش ژن و پیاوێكى تر منداڵێكیان بووه، ناویان ناوه "لوكداون" كه به ماناى كه‌ره‌نتین دێت.
ئه‌و ژن و پیاوه باسیان له‌وه كردووه بۆیه منداڵه‌كانیان به‌وه ناوناوه "تا رۆژانى سه‌ختى كه‌ره‌نتین و كێشه‌كانیان له‌بیر نه‌چێته‌وه".
ڤایرۆسى كۆڤید 19 ناسراو به كۆرۆناى نوێ ماوه‌ى چوار مانگه به‌ناوى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى بڵاو بووه‌ته‌وه و تا ئێسته زیاتر له سێ ملیۆن كه‌سى نه‌خۆش خستووه.