وێنه و گه‌نده‌ڵییه‌كان خۆپێشانده‌رانى توڕه‌كرد و ماڵه‌كه‌ى هه‌یسه‌میان سووتاند
هه‌یسه‌م جبوورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به ناوى هێنانه‌دیى دادپه‌وه‌رى، داواى ته‌واوى داهاتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات جیا له نه‌وته‌كه، ئه‌و یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ى عێراقه كه له چه‌ند ساڵى رابردوودا به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار كراوه و ته‌نانه‌ت له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ماڵه‌كه‌ى سووتێنراوه.
دوێنى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه. ئه‌وه‌ى تێبینى كرا هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانى عێراق دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، عێراق بیانوو به هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت و هه‌ندێك لایه‌نى تریش به باشیان ده‌زانى گفتوگۆى هه‌رێمى و به‌غدا به‌رده‌وام بێت تا ئه‌وكاته‌ى چاره‌سه‌رى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دۆزنه‌وه.
به‌هۆى گه‌نده‌ڵى خۆپێشانده‌ران ماڵ و نووسینگه‌كه‌یان سووتاند
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو، هه‌یسه‌م جبوورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له هه‌موو به‌رپرسانى تر‌ى عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ى دارایى هه‌رێمى كوردستان توندتر بوو. ئه‌گه‌رچى پێشتر به‌رپرسانى به‌غدا هه‌رێمیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد گوایه ئه‌و نه‌وته‌ى ڕاده‌ست نه‌كردووه كه پێشتر له‌سه‌رى رێككه‌وتوون و بڕه‌كه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه، به‌ڵام هه‌یسه‌م جبوورى به‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو له میدیاكان ده‌ركه‌وت و داواى ته‌واوى داهاتى هه‌رێمى كوردستانى كرد. هه‌یسه‌م به قسه‌ى خۆى ده‌یه‌وێ دادپه‌وه‌رى بێته‌دى وه‌ك ته‌واوى شاره‌كانى تر‌ى عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانیش بكرێت و له رووى داهات و خه‌رجییه‌كانه‌وه سه‌ر به به‌غدا بێت.
خه‌ڵكى عێراق به چاكى هه‌یسه‌م جبوورى ده‌ناسن، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆرینه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان پاشخانى سیاسى ئه‌و پیاوه نه‌ناسن، بۆیه به‌پێى بنه‌ماى سیاسى "له سیاسه‌ت هه‌موو قسه‌یه‌ك ده‌كرێت، به‌ڵام كێ ئه‌و قسه‌یه ده‌كات"، گرنگه خه‌ڵك هه‌یسه‌م جبوورى بناسن.
هه‌یسه‌م جبوورى له دایكبووى ساڵى 1975 و خه‌ڵكى شارى حیله‌یه. له سێ خول بووه‌ته ئه‌ندام په‌رله‌مان و دواجار له‌م خوله‌دا سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانه، هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ى ژیاننامه‌كه‌ى له په‌رله‌مان پسپۆڕى خۆى "ئه‌ندازه‌ى میكانیكه". به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرت و گوتارانه‌ى له‌سه‌ر هه‌یسه‌م له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، هۆكارى ده‌رچوونه‌وه‌ى هه‌یسم جبوورى و ده‌ركه‌وتنى له سیاسه‌ت، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌سێكى پیلانگێڕه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانى و ته‌نانه‌ت له ماوه‌ى رابردوودا پۆستیشى كڕیوه و به‌و هۆیه‌وه ده‌ركه‌وتووه.
سیستانى بۆ سووككردنى ئه‌م به‌رپرسه ده‌ڵێ: كه‌سێك به ناوى هه‌یسه‌م جبوورى ناناسین
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌ر نیوز له ساڵى 2015 گوتارێكى له‌سه‌ر هه‌یسه‌م جبوورى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى جێی سه‌رنج بێت گوتاره‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكى نزیكى هه‌یسه‌م نووسراوه، باس له‌وه ده‌كات هه‌یسه‌م جبوورى به پیلانگێڕى عه‌لى ده‌باغى سه‌رۆك ره‌وتى كه‌فائه‌ى دوور خستووه‌ته‌وه، دواتر له رێى چه‌ند بازرگان و سیاسه‌تمه‌دارێكى عێراقى پۆستى كڕیوه. گوتاره‌كه باس له‌وه ده‌كات هه‌یسه‌م و براكانى له هیچه‌وه بوونه‌ته خاوه‌نى چه‌ندان پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان. شێوازه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه هه‌یسه‌م كه بووه‌ته په‌رله‌مانتار كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی كردووه‌ته هه‌لێك بۆ "خاوه" وه‌رگرتن له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت به‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه، كه‌چى راستییه‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى سه‌رۆكى لیژنه بووه، هه‌یسه‌م یه‌ك دۆسیه‌یشى به لیژنه‌كه نه‌داوه.
یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ى كه له
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ده‌ستپاكییه‌وه له‌سه‌ر هه‌یسه‌م جبووری ئاماده كراوه، خۆی و هاوڕێیه‌كى بازرگانى جگه‌ره‌ى سۆمه‌ریان له ئیماراته‌وه هێناوه و له ناو عێراق به‌ناوى "به‌رهه‌مى خۆماڵى" فرۆشتوویانه، به‌مه‌یش خۆیان لە پێدانی باجی چه‌ندان ملیار دۆلار دزیوه‌ته‌وه.
چه‌ندان دۆسیه‌ى تر هه‌ن له‌سه‌ر هه‌یسه‌م جبوورى، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ى كه له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو به ملیۆنان خه‌ڵكى عێراق له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون و خۆپێشاندانیان له دژى گه‌نده‌ڵى ده‌كرد، ڤیدیۆیه‌كى هه‌یسه‌م جبوورى بڵاو ده‌كرێته‌وه كه پێشتریش ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له شوێنێكى به‌یرووت هه‌یسه‌م جبوورى له‌گه‌ڵ ژنێك ده‌رده‌كه‌وێت. عێراقییه‌كان كه خۆیان له هه‌یسه‌م داخ له دڵ ده‌بن و ئه‌و ڤیدیۆیه به سووكایه‌تى ده‌زانن و ده‌ڵێن به پاره‌ى عێراقییه‌كان راده‌بوێرێ.
ماڵپه‌ڕى"المسله" پێشتر وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه.
تووڕه‌یى عێراقییه‌كان له هه‌یسه‌م جبوورى ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى له 25ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو له حیله هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵه‌كه‌ى و ده‌یسووتێنن و جگه له ماڵه‌كه‌ى، دواتریش روو ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆفیسه‌كه‌ى و ئه‌ویش ده‌سووتێنن.
نووسینگه‌ى
عه‌لى سیستانى بۆ بچووك پێشاندانى هه‌یسه‌م جبوورى، پێشتر پێناسه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى، "كه‌سێك به‌و ناوه ناناسین". ئه‌مه‌یش ئه‌وكاته بووه كه هه‌یسه‌م جبوورى چووه‌ته لبنان و له‌وێ به ناوى نوێنه‌رایه‌تى عه‌لى سیستانى دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ئه‌و وڵاته كردووه و له راگه‌یاندنیش خۆى به نێردراوى سیستانى ناساندووه.