له ماوه‌ی دوو مانگدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا گیانیان له ده‌ست داوه، 62 هه‌زار هێنده زیادی كردووه، به‌ڵام له چین كه‌متر له دوو هێنده زیادی كردووه.
له یه‌كی ئاداری ئه‌مساڵ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له چین گه‌یشته 80 هه‌زار كه‌س، هه‌موو دنیا چاوی له‌و كاره‌ساته بوو له چین رووی دابوو. ئه‌وكات له چین دوو هه‌زار و 912 كه‌س به هۆی كۆرۆنا مردبوون. رێك له‌و رۆژه‌دا ژماره‌ی تووشبووان له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته 65 كه‌س و ته‌نیا یه‌ك كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا مردبوو.
به‌پێی به‌راوردكارییه‌ك له ناو ژماره‌كان كه "وشه" بۆ كۆكردنه‌وه‌یان پشتی به
worldometers به‌ستووه، ده‌رده‌كه‌وێ تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا و چین له‌وكاته‌وه تا ئێسته ژماره‌كان به شێوه‌یه‌كی جیاواز گۆڕانكارییان به‌سه‌ر هاتووه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه دوای دوو مانگ له‌وكاته، ژماره‌كه له چین له 80 هه‌زاره‌وه بۆ 82 هه‌زار و 862 كه‌س زیادی كردووه و حاڵه‌ته‌كانی مردنیش له هه‌زاره‌وه بۆ چوار هه‌زار و 633 كه‌س زیادی كردووه، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی تووشبووان له 65 كه‌سه‌وه بۆ ملیۆنێك و 64 هه‌زار كه‌س هه‌ڵكشاوه.
واته سه‌رووی یه‌ك ملیۆن ئه‌مه‌ریكی تووشی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام هێشتا له چین ژماره‌كه جووڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كرد.
له چین ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له یه‌كی ئادار به‌هۆی كۆرۆنا مردبوون، بریتی بوو له دوو هه‌زار و 912 كه‌س، كه‌چی له ئه‌مه‌ریكا یه‌ك كه‌س مردبوو، ئێسته له چین ژماره‌كه چوار هه‌زار و 633 كه‌سه، كه‌چی له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی مردن گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 62 هه‌زار كه‌س، له‌كاتێكدا ئه‌وكات ته‌نیا یه‌ك كه‌س مردبوو.
كه‌س بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ژماره‌كه له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا كه پێی وابوو به‌هێزه و ده‌توانێ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكات، تا ئه‌و ئاسته زۆره به‌رز ببێته‌وه و ته‌نیا ئاماری قوربانییه‌كانی نزیك بێته‌وه له كۆی تووشبووانی چین.
ژماره‌ی دانیشتووانی چین ملیارێك و 433 ملیۆن كه‌سه كه‌چی ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌مه‌ریكا 329 ملیۆن كه‌سه
سه‌یر له‌وه‌دایه ژماره‌ی دانیشتووانی چین ملیارێك و 433 ملیۆن كه‌سه كه‌چی ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌مه‌ریكا 329 ملیۆن كه‌سه و كه‌متره له یه‌ك چاره‌گی دانیشتووانی چین.