ئایا كارێكت هه‌یه به‌ڵام هیچ پهرۆشییهكت بۆی نییه و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ری مانگ مووچه وه‌رده‌گری به‌رده‌وامی تێیدا؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت "به‌ڵێ" بێت، ئه‌وا ئه‌م بابه‌ته بۆ تۆیه. سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه باش بزانی كه هه‌رگیز كات به‌سه‌ر نه‌چووه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ت بگۆڕی، به‌ڵكوو به ئاسانی ده‌توانی كاری خۆت به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی زانستی ده‌روونی دایناوه بگۆڕی كه پێوه‌سته به ئه‌زموون و لێهاتوویی و تواناكانت.
ئەوانەی لەو کارەی دەیکەن دڵنیا نین، پێویستییان بە تاقیکردنەوەیەکی لەم جۆرەیە
لێره‌دا چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو، پێویسته هه‌ر ئێسته ئه‌نجامیان بده‌ی. ئه‌گه‌ر دڵنیا نیت له جۆری ئه‌و كاره‌ی بۆ تۆ گونجاوه، به‌هۆی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌وه ده‌توانی بواره‌كه‌ی خۆت بدۆزیته‌وه و بگه‌یت به ناونیشانی ئه‌و بواره‌ی له‌گه‌ڵ گرنگییه‌كانی خۆت ده‌گونجێ و پێناسه‌ی كه‌سایه‌تیت ده‌كات.
خۆشتیرن كار
میتركس زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی له تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا خسته كه له كارمه‌ندی هه‌زاران ڕێكخراو و كۆمپانیا وه‌رگیراوه و دواتر له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه بۆ كاتی چاوپێكه‌وتنی خه‌ڵكی تا وه‌ریان بگرن سوودیان لێ كردووه كه ته‌نیا سێ خوله‌كی ده‌وێ و زۆریش ورده و له چه‌ند پرسیارێكی كورت پێك دێت، وه‌ك چۆن له ماڵپه‌ڕی "Career Psycho Metrics" دا هاتووه و تۆش ده‌توانی به كلیكێك تاقی بكه‌یته‌وه.
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌شت پێ ده‌ڵێ كه چ كارێك له‌گه‌ڵ تۆ هه‌رگیز ناگونجێ و نابێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی باشه بۆی بچی.
كاره‌كه به‌پێی شێوه‌ی ژیانت
ئه‌گه‌ر ده‌پرسی دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی ده‌توانی كار بگۆڕی، وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه به دڵنیایییه‌وه ده‌توانی. ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته ده‌بێ پێڕه‌وه‌كانی خۆت كه‌مێ بگۆڕی و شێوازی گه‌ڕانت بۆ كار ده‌ستكاری بكه‌ی و دوای ئه‌و ته‌مه‌نه هه‌میشه بۆ ئه‌و كارانه ده‌گه‌ڕێن كه له‌گه‌ڵ سیڤییهكهیاندا ده‌گونجێ، تۆ وا مه‌كه و مه‌رج نییه ته‌نیا له‌و شوێنانه بگه‌ڕێی كه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی تۆ یه‌ك ده‌گرێته‌وه، به‌ڵكوو دوورتر بیر بكه‌ره‌وه و هه‌وڵ بده بواری نوێ فێر بیت كه له‌گه‌ڵ كاری نوێ‌دا ده‌گونجێ. وه‌ك چۆن له پرسیاره‌كانی " Similar Minds" لێت ده‌كرێن.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا جیاواز له هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تر، پرسیار له‌سه‌ر كاری ئێسته و كاری داهاتووت ده‌كات كه ده‌ته‌وێ هه‌تبێ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت و خه‌یاڵت بۆی ده‌چێ و هه‌ندێ پرسیاری تر له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ت و كاردانه‌وه چاوهڕوانكراوهكانت، به‌پێی وه‌ڵامه‌كانی ده‌یده‌یته‌وه، كه پێویسته زۆر ڕاستگۆیانه بن، ئه‌و بژاردانه‌ت ده‌داتێ كه له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌گونجێ و ده‌بێ هه‌ڵیان بژێبری، له كۆتاییدا پێت ده‌ڵێ ئه‌مانه ئه‌و كاره‌ن بۆ تۆ گونجاون و ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه بۆ تۆ ناگونجێن.
ڕه‌نگی تۆ
ده‌توانی له دوای ته‌مه‌نی 30 یان 40 و ته‌نانه‌ت دوای 50 ساڵیش كاره‌كه‌ت بگۆڕی و هه‌رگیز مانای ئه‌وه نییه، كاتێك تۆ به منداڵی كارێكت هه‌ڵبژاردووه، ئیدی هه‌موو ته‌مه‌نت ده‌بێ پێوه‌ی بیت. بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی خێراتر بده‌یت، ده‌تونای سوود له تاقیكردنه‌وه‌كانی ڕه‌نگ بكه‌ی كه ماڵپه‌ڕی " Color Quiz" ئاماده‌ی كردووه و ته‌نیا پشتی به ڕه‌نگ به‌ستووه و به‌پێی توێژینه‌وه‌ی چه‌ندان زانای بواری ده‌روونناسی ئاماده كراوه كه پرۆفیسۆر ماكس لۆشه‌ر سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
باشترین تاقیكردنه‌وه
تاقیكردنه‌وه‌كانی ماكس كه ئاڵۆزترین تاقیكردنه‌وه‌ن له‌و بواره و 20 لاپه‌ڕه له‌خۆی ده‌گرێ، به‌ته‌واوی شیكردنه‌وه بۆ ژیانت ده‌كات و ده‌توانی له ماڵپه‌ڕی "پێرسۆناڵی ماكس" ئه‌نجامی بده‌یت. كلیك بكه.
ماكس له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا 16 جۆر كاری داناوه و هه‌ر جۆره‌یان پێوه‌ستی كردووه به جۆره كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه بۆ نموونه تۆ كه‌سێكی چۆنی: به‌رگریكاری، پشتیوانیكه‌ری، هێرشبه‌ری، ڕه‌خنه‌گری، داهێنه‌ری، هه‌ستی هونه‌ریت هه‌یه، ڕۆشنبیریت و زۆری تر، له كۆتایی پرسیاره‌كان ده‌تگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چ جۆره كارێك ڕێك گونجاوه له‌گه‌ڵ ژیانی تۆدا.
گرنگه ئه‌وه له مێشكتدا بێت، ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ی، چاره‌نووسی هه‌میشه‌یی تۆ نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه بیگۆڕی، به‌و مه‌رجه‌ی بته‌وێ. زۆرێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی دونیا له بواره جیاوازه‌كان، به ته‌واوی كاری خۆیان گۆڕیوه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێكیش له‌سه‌ر كاری پێشوو بوون، ئینجا دوای گۆڕانكارییه‌كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌م كاره‌یان گونجاون كه دواتر هه‌ڵیان بژاردووه. جۆرجۆ ئه‌رمانی گه‌وره دیزاینه‌ری ئیتاڵی كه ماركه‌یه‌كی به‌ناوبانگی جیهانییه، خۆی ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی بوو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش له نه‌خۆشخانه‌ی میلانۆ كاری پزیشكی ده‌كرد، به‌ڵام له‌پڕ بڕیاری دا دووكانێكی فرۆشتنی جلوبه‌رگ له ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو دانێ و ئه‌مه بووه گۆڕانكاریی گه‌وره له ژیانیدا. ساڵی 1975 ده‌ستی به دیزاینی جلوبه‌رگ كرد و "ماڵی پۆشاكی ئه‌رمانی" دانا و ئێسته یه‌كێكه له‌و ماركانه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی دونیا به په‌رۆشن به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌ست بكه‌وێ.
ستیڤن كینگ نووسه‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ هه‌موو كاره‌كه‌ی بریتی بوو له ده‌رگاوان له خوێندنگه‌یه‌كی ناوه‌ندی و كاتێك كاری خۆی گۆڕی، ئه‌و ناوه گه‌وره‌یه‌ی ئێسته‌ی په‌یدا كرد.