گرووپی خیانەتكاران بۆ تێكدانی كوردستان لامەركەزیی دەورووژێنن

:: PM:10:43:30/04/2020 ‌
گرووپی خیانەتكاران نییەتی خراپیان لە ورووژاندنی لامەركەزی ئاشكرا دەبێت و دەیانەوێ‌ كار لەسەر لێدان لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بكەن و دۆخی كوردستان ئاڵۆز بكەن.

زیاد كاكە رەزا، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە پارەیەكی زۆر لە ئەنجوومەنی پارێزگاكان خەرج دەكات ئەوەیە كە لامەركەزی و سیستمی ئابووری كوردستانە ئەوەش كەچوارچێوەی یاسا كە ژمارە سێی ساڵی ٢٠٠٩ی پەرلەمان بۆ شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان.

پرسی لامەركەزی لە ساتە هەستیارەكاندا لە سلێمانییەوە دەورژێنرێت
روونیشی كردەوە ئەو پرسی لامەركەزی بوونە لە كاتە سیاسی و پرسە ئاڵۆزەكان دێتە  بەرباس، واتە خۆرسك نییە كە دەورووژێنرێت.

هاوكات حوسێن مامە ئەنوەر، چاودێری سیاسی لە سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، پرسی لامەركەزی لە ساتە هەستیارەكاندا لە سلێمانییەوە دەورژێنرێت، ئەمە شتێكی خۆڕسك نییە، چونكە چەند كەسێكن و دەیانەوێت سواری شەپۆلی نارەزایەتی هاووڵاتییان بن، ئەمەش كە لەكۆمەڵێك كەسدا خۆی دەبینێتەوە.

روونیشی كردەوە، سەركردایەتی نوێی یەكێتی، ئەوانەی كە دەستیان لە رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر  هەیە، ئەو پرسی لامەركەزیەش هەر لەلای ئەوانەوە دەورووژێنرێت و باس دەكرێت و پێشنیار دەكەن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم