كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدا نوێترین مۆبایلی نمایش كرد كه وه‌ك خۆی له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله‌مان به‌هێزترین ده‌بێ له دنیادا، چونكه له‌ڕووی پرۆسێسه‌ر، سیستمی ناوه‌كی و كامێراوه باشترینه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی مۆتۆرۆلا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مۆتۆڕۆلای ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند كه به‌هێزترین به‌رهه‌میان له جۆریی"ئێج " دروست ده‌كه‌ن كه كۆمپانیاكه داهێنان ده‌كات له‌ڕووی جوانی دیزاین و هێزی پرۆسێسه‌ر و كامێراكه‌یه‌وه.
كامێرا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئەم مۆبایلە 64 مێگاپێكسڵه و سێڵفییهكهیشی 25 مێگاپێكسڵه
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه مۆبایله‌كه‌یان یه‌كێك له به‌هێزترین سیستمی پرۆسێسه‌ری بۆ داده‌نرێت كه به سناپ دراگۆنی 765 كار ده‌كات و ڕامیشی شه‌ش گێگابیته، هه‌روه‌ها له‌ڕووی شاشه‌وه زۆر گه‌وره دروست كراوه كه 6.70 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 1080 به 2280 پیكسڵه.
جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه هێزه‌كه‌ی 4500 میلی ئه‌مپێره، هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی زۆر ناوازه‌ی بۆ داناوه كه كامێرا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی 64 مێگاپێكسڵه و سێڵفییهكهیشی 25 مێگاپێكسڵه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
"مۆتۆڕۆلا"، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه، سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.