دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ به‌رله ئێسته هونه‌رمه‌ندی بۆڵیوود عیرفان خان به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد. دوێنێ هونه‌رمه‌ندی ناوداری بۆڵیوود "ریشی كاپوور" به هه‌مان نه‌خۆشیی دنیای به‌جێهێشت.
له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری خێزانی هونه‌رمه‌ند ریشی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوێنێ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ریشی كاپوور كه له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه هاتووه‌ته دنیای بۆڵیوود و تا مردنی، له زیاتر له 100 فیلمی سینه‌مایی به‌شداریی كردووه، نموونه‌یان فیلمه‌كانی "بۆبی" و "میرا نام جۆكه‌ر" و ده‌یانی تر.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه ریشی كاپوور له ساڵی 2018وه تووشی شێرپه‌نجه بووه، له مانگی ئه‌یلوولی رابردوودا دوا نه‌شته‌ركاریی له نیویۆڕك له ئه‌مه‌ریكا كردووه.
خێزانی كاپوور له هیندستاندا به خێزانێكی زۆر گه‌وره‌ی هونه‌ریی ده‌ناسرێنه‌وه، ده‌كاته كوڕی ناوه‌ندیی هونه‌رمه‌ندی ناودار راجی كاپوور و برای هونه‌رمه‌ندان راندیر و راجیف. جیا له كوڕه‌كانی كه له سینه‌مادا كار ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك له برازا و خوشكه‌زاكانی له هه‌مان بواردا ناوی دیارن.
له‌باره‌ی مردنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی بۆلیوود، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان ناریندرا مۆدی رای گه‌یاندووه، مردنی ریشی كاپوور زۆر خه‌مباری كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان له تویته‌ر ئه‌وه‌شی گوتووه كه ریشی كاپوور یه‌كێك بوو له پێشه‌نگه‌كانی سینه‌مای هیندی. بێگومان نه‌ك هه‌ر خوی، ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه زۆرینه‌یان رۆڵی كاریگه‌ریان له پێشكه‌وتنی سینه‌مای هیندیدا هه‌بووه.