به تۆمه‌تی سووكایه‌تی به ده‌سه‌ڵات و هاوكات ته‌شهیركردن به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی چین، دادگای میلیی له ناوچه‌ی گۆیانگ له هه‌رێمی هونان له چین، سزای 15 ساڵ گرتنی بۆ رۆژنامه‌نووسێك ده‌ركرد.
به تاوانی سووكایه‌تیی به ده‌سه‌ڵات
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به تۆمه‌تی ته‌شهیركردن و سووكایه‌تی به حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له چین كه حزبی شیوعییه، دادگای میلیی له ناوچه‌ی گۆیانگ له هه‌رێمی هونان، سزای 15 ساڵ گرتنی بۆ رۆژنامه‌نووس "شین جیرین" ده‌ركرد كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێشتر له رۆژنامه‌ی "گه‌ل"ی ره‌سمی كاری ده‌كرد.
دادگاكه كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی سزاكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به تاوانی سووكایه‌تیی به ده‌سه‌ڵات و هاوكات ته‌شهیركردن به چه‌ندان به‌رپرس به‌وه‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی خستبووه پاڵیان، سزای به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ و هاوكات سزای پێبژاردنی حه‌وت ملیۆن یوانی چینی كه ده‌كاته یه‌ك ملیۆن یۆرۆ.
دادگاكه ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له ساڵی 2015یشدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا چه‌ندان هه‌واڵی درۆی به‌رانبه‌ر به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه رێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤ له چینییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای كردووه، پێویسته ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه شین جیرین له هاوینی ساڵی 2018یشدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێ و خزمانی به تۆمه‌تی ته‌شهیركردن و قسه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسان هاتووه‌ته گرتن.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه جیاله‌وه‌ی پێشتر له رۆژنامه‌ی "گه‌ل"ی ره‌سمی كاری كردووه، هاوكات له رۆژنامه‌كانی "رۆژانه‌ی لاوان"، "رۆژانه‌ی په‌كین" و "رۆژانه‌ی گه‌ل" كاری كردووه، له هه‌موو ئه‌و رۆژنامانه‌دا ده‌ركراوه به‌هۆی ره‌خنه تونده‌كانی له‌سه‌ر به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی ئه‌و وڵاته.