رۆبۆتێكی نوێ..هەموو ئەركەكانی ئافرەت بۆ پیاو دەكات

:: AM:10:58:06/02/2017 ‌

تەواوی خەڵكی سەر ڕووی زەوی، مرۆڤ بۆ هاوبەشایەتی ژیانیان پەنا بۆ مرۆڤ دەبەن، بەڵام پەرەسەندنەكانی تەكنەلۆجیا خەریكە وا لە مرۆڤ بكات پەنا بۆ رۆبۆت و ئامێرە تەكنەلۆجییەكان ببەن، كە خەریكە رۆبۆتەكان كارەكانی مرۆڤ بە تەواوی ئەنجام دەدەن و لە ژیانی هاوسەرگیری و پێوەندی سۆزداری مرۆڤیشدا شوێنی مرۆڤ دەگرنەوە.

زانایانی زیرەكی دەستكرد توانیویانە جۆرە رۆبۆتێك بەرهەم بهێنن كە هەم رەگەزی نێر و هەم ڕەگەزی مێی هەیە و دەتوانێ هەمان ئەرك و كارەكانی مرۆڤ لە بواری پێویستییەكانی هاوسەرگیری پڕ بكاتەوە بە شێوازێكی باشتر و پێشكەوتووتر.

داڤید لیڤی توێژەر لە بواری زیرەكی دەستكرد ئاشكرای كرد، ئێستە مرۆڤەكان دەتوانن هاوسەرگیری لەگەڵ رۆبۆتەكان بكەن و لە 2050ش پێشكەوتنەكان دەگەنە ئاستێك كە جیاوازییەكی ئەوتۆ لە نێوان مرۆڤ و رۆبۆتەكان نەمێنێت، ڕەنگە زۆرێك لە خەڵكیش پەنا بۆ ئەو رۆبۆتانە ببەن بە ئامانجی هاوسەرگیری كردن لەگەڵیاندا.

پێگەی پێشكەوتنە تەكنەلۆجیاكان "Geek" بڵاوی كردەوە كە "رۆبۆتی هاوبەش"، دەتوانێ هەموو ئەركەكانی ئافرەت بۆ هاوسەرەكەی و هەموو ئەركەكانی پیاویش بۆ هاوسەرەكەی بە شێوەیەكی زۆر ورد دەستەبەر بكات و پێوەندی سێكسی و گەرموگوڕیش ئەنجام دەدات، بەبێ ئەوەی هیچ زیان و كێشەیەكی هەبێت.

میت مەكلمۆلن خاوەنی كۆمپانیایەكی بووكەڵە سێكسییەكان لەوبارەوە گوتی، هاوسەرگیری مرۆڤ و ڕۆبۆتەكان كارێكی ئاسایی دەبێ لە داهاتوودا.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د