له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ند ئیداره‌ی گه‌رمیان، گه‌نجێك له ڕێی چاندنی نه‌مان له شوێنی دارستانه وشكبووه‌كان و نزیك ڕووباری سیروان ده‌ستی به چاندنی نه‌مامی به‌ردار كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خۆراكی باڵنده، هاوكات له‌و ڕێیه‌وه خزمه‌ت به سروشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی جوانی.
خزمه‌ت به سروشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات
نیعمه‌ت محه‌مه‌د، وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر و ژینگه پارێزێك له گه‌رمیان، بۆ "وشه" گوتی، ماوه‌یه‌كه ده‌ستم كردووه به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌ك و ئێسته پڕۆژه‌كه خۆى له چاندنی نه‌مام ده‌بینێته‌وه له دارستانه‌كانى ناوچه‌كانی نزیك ڕووباری سیروان.
زیاتر گوتی، ئامانج له‌م كاره بۆ ژیان ژیانه‌وه‌ی دارستانه وشكبووه‌كانه له‌ڕووی ژینگه‌ییه‌وه، به ئه‌ركى سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم، هاوكات به سه‌وزكردنه‌وه و چاندنی نه‌مام سروشتی جوانی ناوچه‌كه جوانتر ده‌بێته‌وه.
ڕوونى كرده‌وه، له ڕێی ئه‌م پڕۆژه‌وه خزمه‌ت به سروشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌م، هاوكات ده‌مه‌وێت خزمه‌تیش به باڵنده‌كانی گه‌رمیان بكه‌م، بۆیه ئه‌و دارانه‌ی كه‌ده‌یان چێنم به‌شی زۆریان به‌ردارن وه‌ك داری توو، داری گوێز، ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌یش ده‌بێته خۆراكی باڵنده، بۆیه به‌ردوام ئاوی داره‌كانیش ده‌ده‌م.
چالاك نه‌جم، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاری ئه‌و گه‌نجه ناوازه‌یه و ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتی، فۆتۆگرافه‌ران ده‌زانن سرووشتی ناوچه‌كه چه‌ند جوانه و چه‌ند زیانی پێ گه‌یه‌نراوه بۆیه به‌وجۆره خه‌می ده‌خۆن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هرێنی