به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی میدیایی، گرووپه‌كانی تاوان له تۆڕی ئینته‌رنێت، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره كردووه، بۆ فرۆشتنی خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ بن و چاكبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه زۆرێك له تووشبووان به‌هۆی پلازمای خوێنی چاكبووه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
توێژه‌ران له زانكۆی نیشتمانی ئوسترالیا بڵاویان كرده‌وه، كه گرووپه‌كانی تاوان له ئینته‌رنێت به‌گشتی و ئینته‌رنێتی شاراوه "وێبدیپ" به تایبه‌تی، توانیویانه بواری ئه‌لیكترۆنی بقۆزنه‌وه و پاره‌یه‌كی زۆر به‌وهۆیه‌وه كۆ بكه‌نه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی خوێنی كه‌سانی چاكبووه‌وه له ڤایرۆسه‌كه له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه به بازاڕ ده‌كه‌ن و به پاره‌یه‌كی زۆر به خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه.
پێشتر
زانایان دووپاتیان كرده‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ بن، جه‌سته‌یان به‌رگری دژ به‌و ڤایرۆسه دروست ده‌كات و له خوێنیان ده‌مێنێته‌وه، بۆیه وه‌رگرتنی پلازمای خوێنی چاكبووه‌وه و كردنه خوێنی جه‌سته‌ی توشبووه‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌م تووشبووه‌كانی تریش چاك ده‌بنه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ڕێژه‌ی چاكبوونه‌وه له جیهان ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له زیادبوون بكات.
پلازمای خوێنی چاكبووه‌وان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له ڤایرۆسه‌كه ڕزگارتان ببێت
زۆربه‌ی وڵاتانی دنیایش بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاكبوونه‌ته‌وه، ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌كان به‌و كه‌سانه ده‌درێ كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌یانه‌وێ به‌ر له‌وه‌ی تووشی ببن، پلازمای خوێن بكرێته جه‌سته‌یانه‌وه، تا هیچ كات تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بن، ئه‌مه‌یش وایكردووه خواست له‌سه‌ر كڕینی پلازمای خوێنی چاكبووه‌وان زۆر زیاد بكات و نرخه‌كه‌یشی به‌رز ببێته‌وه و به‌شێك له‌و ده‌رمانانه‌یشی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌فرۆشرێ، نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 16 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.