له‌م قۆناغه‌ی مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا، هاوكات به‌هۆی داخرانی سینه‌ماكان له رووسیا و وڵاتانی تر، فیلمێكی خه‌یاڵیی رووسی له رێی ئینته‌رنێته‌وه پێشان ده‌درێ كه له ماوه‌ی پێنج رۆژدا زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فیلمی "
سپۆتنیك" كه فیلمێكی خه‌یاڵیی رووسییه، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ناوداری رووسی یێگۆر ئه‌برامینكۆ هاتووه‌ته به‌رهه‌م، ماوه‌ی پێنج رۆژه له رێی ئینته‌رنێته‌وه پێشان ده‌درێ كه له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه.
وێڕای پێشاندانی ئه‌و فیلمه خه‌یاڵییه رووسییه له‌ڕێی ئۆنڵاینه‌وه، فیلمه‌كانی "تۆڵه‌سێنه‌ران"، "عه‌لائه‌دین"، "جۆن ویك"، "ئه‌كوامین" و چه‌ندان فیلمی تر به‌هه‌مانشێوه پێشان ده‌درێن. به‌ڵام له‌ڕووی زۆریی بینه‌ره‌وه، فیلمی "سپۆتنیك" له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بووه. هه‌موو ئه‌وانه به‌پێی گوته‌ی گوته‌بێژی ره‌سمیی خانه‌ی سینه‌مای ئۆنڵاین "ivi".
ئه‌و گوته‌بێژه له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه گوتوویه‌تی، باس له كه‌سێك ده‌كات كه به گه‌شتێك ده‌چێته بۆشایی ئاسمان و چه‌ند هه‌ساره‌یه‌ك ده‌بینێ، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كه بۆ زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه، گیاندارێكی سه‌یر و مه‌ترسیداری له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و له‌وێوه رووداوه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.