به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێرشى كردووه‌ته سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كان، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كى زۆر كوژراو له هه‌ردوولا هه‌یه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌موو دووى ئایار، رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێرشى كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سامه‌ڕا و ئه‌نبار، میلیشیاكانى حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه.
ده‌یان تیرۆریست و چه‌كدارى حه‌شد كوژراون
حه‌شد له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى باسى له‌وه كردووه تا ده‌رچوونى راگهیهنراوهكه، شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامى هه‌بووه و ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌كدارى حه‌شد كوژراون.
له‌وانه فه‌وجى دیجله نۆ كه‌سى لێ كوژراوه و لیواى 41یش كه‌سێكى لێ كوژراوه، حه‌شد باسى له‌وه كردووه ژماره‌یه‌كى تیرۆریستى داعش‌یش كوژراون.
هاوكات شانه‌ى
راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌ى كهرهمهى شارى ئه‌نبار هێرش كراوه‌ته سه‌ر حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان پاڵپشتییان بۆ حه‌شد ناردووه، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعش كوژراون.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له مانگى نیسانى رابردوو، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق به چڕى ده‌ستى به‌كاره تیرۆریستییه‌كانى كردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك چاودێرانى بوارى تیرۆر به ئاماژه‌ى به‌هێزبوونه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ى ده‌زانن.