جێمس جیفرى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا راى گه‌یاند، بوونى رووسیا له رۆژئاواى كوردستان، به‌م شێوه‌یه نییه به "داگیركارى رووسى" ناو ده‌برێت. له‌باره‌ی دۆسیه‌ى كۆرۆنایش له ناوچه‌كه گوتى له نزیكه‌وه چاودێرى ده‌كه‌ین و په‌تاكه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ شه‌موو دووى ئایار، دیمانه‌یه‌كى جێمس جیفرى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له چه‌ند بابه‌تێكى گرنگى پێوه‌ندیدار به سووریا و رۆژئاواى كوردستان ده‌كات.
جیمس جیفرى: هیچ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات نییه
له‌باره‌ی دۆسیه‌ى كۆرۆنا جیفرى باس له‌وه ده‌كات ئه‌مه‌ریكا له نزیكه‌وه ئاگه‌داره كه په‌تاى كۆرۆنا له رۆژهه‌لاتى فوڕات" رۆژئاواى كوردستان بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، ته‌نیا دوو حاڵه‌تى تووشبوون هه‌یه.
جێمس له به‌شێكى تر‌ى دیمانه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاواى كوردستان ناكشێنه‌وه و تا به ته‌واوى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ناو نه‌چن.
سه‌باره‌ت به بوونى هێزه‌كانى رووسیایش له ناوچه‌كه جیفرى ده‌ڵێ، پۆلیسى رووسیا له قامیشلۆ هه‌ن، ئه‌وان هه‌ندێك جار ده‌ست به گه‌ڕان ده‌كه‌ن كه له پَێنج ئۆتۆمبێل زیاتر نییه، هیچ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى رووسیا له ناوچه‌كه نییه تا به "داگیركارى رووسى" ناو ببرێت.
جیفرى باس له‌وه‌یش ده‌كات كه وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ر سزایه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه بخرێته سه‌ر رژێمى ئه‌سه‌د و ناچار بكرێت.
ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 2015وه چووه‌ته سووریا و پاڵپشتى له هێزه كوردییه‌كان ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ له كۆتایى ساڵى 2018 بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووریا داوه، كه‌چى تا ئێسته هێزه‌كان له سووریا‌ن و جیفریش دووپاتى ده‌كاته‌وه تا ماوه‌یه‌كى درێژ هێزه‌كان ده‌مێننه‌وه.