به‌رپرسى نووسینگه‌ى رزگاركردنى رفێنراوه‌كانى داعش له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، كه‌مته‌رخه‌مى به‌غدا له ئاست دۆسیه‌ى ئێزیدییه رفێنراوه‌كان، كارى ئه‌وانى سست كردووه و ته‌نانه‌ت به‌غدا هیچ شتێكى بۆ ئێزیدییه‌كان نه‌كردووه.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ شه‌موو دووى ئایار، دیمانه‌یه‌كى حوسێن قائیدى به‌رپرسى نووسینگه‌ى رزگاركردنى رفێنراوه‌كانى داعش بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌و كه‌موكوڕییانه ده‌كات كه به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى به‌غداوه كارى ئه‌وانى سست كردووه.
قائیدى له سه‌ره‌تاى دیمانه‌كه‌دا كۆى رفێنراوان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، ژماره‌یان شه‌ش هه‌زار و 400 كه‌سه، كه ته‌نیا 15 مه‌سیحین و ئه‌وانى تر هه‌موویان ئێزیدین.
لیژنه‌ى به‌دواداچوونى رفێنراوه‌كان كه له‌لایه‌ن به‌غداوه دانراوه هیچى نه‌كردووه
له‌باره‌ی ئه‌ركى به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه، قائیدى دووپاتى ده‌كاته‌وه به‌غدا هیچ شتێكى نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ده‌زانرێت زۆرینه‌ى ئێزیدییه‌كان له ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى به‌غدا بوو كاتێك رفێنران، به‌پرسیارێتى پاراستنیان له ئه‌ستۆى عێراق بوو.
هه‌ر له‌سه‌ر به‌غدا قائیدى باسى له‌وه ده‌كات عێراق له سه‌ره‌تادا لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى كار بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئێزیدییه‌كان بكه‌ن، كه‌چى ته‌نیا ئه‌و لیژنه‌یه یه‌ك جار سه‌ردانى نووسینگه‌ى رفێنراوه‌كانى كردووه، ئه‌ویش ته‌نیا بۆ راگه‌یاندن بووه.
قائیدى دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌بێ عێراق له رووى دیپلۆماسى و سیاسییه‌وه كار بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئێزیدییه‌كان بكات. ده‌ڵێ به هاوكارى هه‌رێمى كوردستان تا ئێسته سێ هه‌زار و 532 ئێزیدى رزگار كراون، 339 كه‌س له‌وان پیاون و ئه‌وانى تر ژن و منداڵن.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له هاوینى 2014 ژماره‌یه‌كى زۆر ئێزیدى رفاند كه به گه‌وره‌ترین جینۆسایدى ئه‌م سه‌ده‌یه داده‌نرێت، دواى رزگاركردنى ناوچه‌كانیان له ژێر ده‌ستى داعش، له مه‌ترسى سته‌مى حه‌شدى شه‌عبى، ئێزیدییه‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى خۆیان.