ئه‌و تاقمه‌ی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به‌رده‌وام هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌ده‌ن، جارێكی تر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت پرسی لامه‌ركه‌زی ده‌ورووژێنن. سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێ، تاقمه‌كه مه‌به‌ستیانه له‌و ڕێیه‌وه بۆ دوو ئیداره‌یی بگه‌ڕێینه‌وه و سلێمانیش بێ پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری ده‌مێنێته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه تاقمه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی كه پێشتر سه‌ركردایه‌تی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان ده‌كرد و ئێسته ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند جومگه‌یه‌كی یه‌كێتیدا گرتووه، پرسی لامه‌ركه‌زی ده‌ورووژێنن و به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ر به‌و تاقمه‌یش له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێن، پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا تاقمه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی پڕۆژه‌كه‌یان بۆ ئاماده بكه‌ن
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ "وشه" گوتی، هێشتا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی بڕیاره پڕۆژه‌یه‌ك بۆ لامه‌ركه‌زی ئاماده بكه‌ن، كۆ نه‌بوونه‌ته‌وه و هیچ زانیاری‌یان له‌باره‌ی ئه‌و قسانه نییه كه له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زی ده‌كرێ.
ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و ئه‌ندامانه زۆربه‌یان یه‌كێتین و یه‌ك ئه‌ندامی گۆڕان له گه‌ڵیاندایه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا تاقمه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی پڕۆژه‌كه‌یان بۆ ئاماده بكه‌ن.
وه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ستیان پێ كردووه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و تاقمه ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێیه‌وه دوو ئیداره‌یی بچه‌سپێنن، بۆیه ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه شكست بهێنێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه، دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه سلێمانی ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ده‌ستی ئه‌و تاقمه، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه بێ پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری ده‌بێ.