چالاكێكی بواری ژنان و مافی مرۆڤ رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر سلێمانی بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه ماڵی مام جه‌لال ده‌بێ هاوشێوه‌ی ئێسته‌ی كه‌ركووك به مۆڵه‌ت بۆی بچن و دووپات ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی بووه به حزبێكی ته‌واو ئێرانی و پیلانه‌كانی پاسداران جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌ڤین عه‌زیز چالاكی ژنان و مافی مرۆڤ له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، ئۆپۆزسیۆنی ئێران له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و لاوازی و له‌تبوونه، مام جه‌لال بوو به‌یارمه‌تی ته‌واوی سوپای پاسداران، چونكه هه‌ر كێشه‌یه‌ك بكه‌وتایه ناو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، رایان ده‌كرد بۆ لای مام جه‌لال و ئه‌ویش پاره‌ی باشی بۆ دابین ده‌كردن و جیای ده‌كردنه‌وه كه پاره‌كه هی سوپای پاسداران بوو.
قاسم سلێمانی پیلانی باڵباڵێن و له‌تكردنی فڕێ دایه ناو یه‌كێتی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو به یه‌كێتی نیشتمانی عێراق
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕان له كۆمه‌ڵه (حزبی كۆمۆنیستی ئێران) یه‌كێك بوو له پلانه‌كانی قاسمی سلێمانی كه مام جه‌لال جێبه‌جێی كرد و سه‌ڵاحه‌دین موهته‌دی دۆستی دێرینی جه‌لال تاڵه‌بانی، كرابووه پردی پێوه‌ندییه‌كه. وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه ئێران ئامانجه‌كه‌ی پێكا و كۆمه‌ڵه‌ی كرده دوو به‌ش، زرگوێزی سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌یان بۆ جیا كرایه‌وه، یه‌كێكیان دروشمی كرێكارانی ئێران یه‌كبگرن و ئه‌وی تریشیان فیدراڵی و مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ رۆژھه‌ڵاتی كوردستان كه مانای كۆپی دروشمه كۆنه‌كانی یه‌كێتی.
"ماوە‌یە‌كی تر تێ پە‌ری، دۆستێكی تری دێرینی مام جە‌لال قووت بووه‌وە كە كاتی خۆی یە‌كێتی لە تە‌نگانە رزگار كردووە، ئە‌ویش سە‌عیدی وە‌تە‌ن بوو. مام جە‌لال چووە بن كڵیشە‌ی كە ئە‌ویش باڵی خۆی جیاكاتە‌وە و واز لە‌و كۆمۆنیست بێنێ، دە‌ستكرا بە كۆبوونە‌وە و تە‌كە‌تولكاری، مام جە‌لال بە‌ناوی دۆستی دێرین و تە‌نگانە لایە‌كی تریشی لە كۆمە‌ڵە كرده‌وە، بە‌ڵام كێشە‌كە‌یان ئە‌وە بوو باڵی سێیە‌م نە‌یان دە‌زانی ناوی چی لە خۆیان بنێن، ئە‌مجارە‌ش ئێران ئامانجەكەی پێكا" ئەو چالاكە وای نووسیوە.
ئاماژە بەوە دەكات، تە‌وتە‌وە‌ی لە‌تكردنی حزبی دیموكراتیشیان پلانرێژ كرد، بە‌ڵام سە‌ركردایە‌تیە ساناكانی نە‌یان دە‌زانی پارە‌كە هی سوپای پاسدارانە، سە‌ر ئە‌نجام وا سە‌ریان لە خە‌ڵكی ئاسایی رۆژھە‌ڵاتی كوردستان تێكدا نە‌یان دە‌زانی لایە‌نگری چی و كێ بن، بۆ هە‌ر یە‌كێكیشیان تە‌لە‌ڤیزۆنێكی كاتی دادە‌نرا تا پلانە‌كە‌ی دە‌پێكا دواتر پارە‌كە‌یان دە‌بری.
ئه‌و چالاكه باسی چه‌ند رووداوێكی تریش ده‌كات كه جه‌لال تاڵه‌بانی بووه‌ته هۆی جیابوونه‌وه‌ی چه‌ند باڵێكی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به بیانووی "دۆستی دێرین". باس له‌وه‌یش ده‌كات كه سه‌ریان له خه‌ڵكی ئاسایی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێك دا، نه‌یانده‌زانی لایه‌نگری چی و كێ بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه قاسم سلێمانی پیلانی باڵباڵێن و له‌تكردنی فڕێ دایه ناو یه‌كێتی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو به یه‌كێتی نیشتمانی عێراق.
له‌باره‌ی لامه‌ركه‌زیش كه ئێسته له‌لایه‌ن تاقمێكی یه‌كێتییه‌وه باس ده‌كرێ، ئه‌ڤین نووسیویه‌تی، ئێسته ده‌یانه‌وێ هه‌موو ھه‌رێمی كوردستان له‌ت و په‌ت بكه‌ن، بێگومان گرووپی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر دارده‌ستی سه‌ره‌كی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی سوپای پاسدارانن، بۆیه ئه‌گه‌ر سلێمانی ببێ به ھه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، تا چه‌ند مانگێك سوپای پاسداران مووچه‌ی ھه‌موو هه‌رێمی سلێمانی دابین ده‌كات، به‌ڵام چۆن ئێسته ده‌بێ مانگێك پێش ئه‌وه‌ی به كه‌ركووكدا تێپه‌ڕن، داوای مۆڵه‌ت بكه‌ن، به‌ھه‌مانشێوه ده‌بێ داوای تێپه‌ڕینی مۆڵه‌ت بكه‌ن له سه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی.