تاقمه‌كه‌ی سه‌ر به لاهوور جه‌نگی كه ئێسته پرسی لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌ورووژێنن و باری كوردستانی پێ قورس ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ناڕوونه و پێیان وایه مه‌به‌ستی سیاسیی له پشته‌وه‌یه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی پرسی لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌ورووژێنن و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیش له ژێر گوشاری ئه‌و تاقمه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن بۆچی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ئاگاداری ورده‌كانی و داهاته‌كان نین.
به‌پێی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئاساییه هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌ژێر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان داوای لامه‌ركه‌زی بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌كرێ گومانی له‌سه‌ره و چاودێران پێیان وایه بۆ ئه‌وه‌یه تاقمه‌كه‌ی لاهوور ده‌ست به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی سلێمانیدا بگرن و دواتر دوو ئیداره‌یی لێ بكه‌وێته‌وه.
مه‌به‌ستی تاقمه‌كه‌ی لاهوور له ورووژاندنی ئه‌و پرسه سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ییه، تێكدانی دۆخی كوردستانیشه
مه‌هدی مه‌حموود سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ "وشه" گوتی، هێشتا روون نییه ئه‌و پڕۆژه‌یه چییه و چۆنه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه به‌پێی یاسا ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌قه یاساییه‌كان ده‌ربچێت، ئه‌وه شتێكی تره و لامه‌ركه‌زی نابێت.
ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و پرسه ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێ، پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه. وه‌ك باسی له‌وه كرد، پێشتریش ده‌ست بۆ ئه‌و پرسه برابوو، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه ئه‌رێنی نه‌بوو.
مه‌به‌ستی تاقمه‌كه‌ی لاهوور له ورووژاندنی ئه‌و پرسه سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ییه، تێكدانی دۆخی كوردستانیشه كه هه‌موو ئامانجیان له رابردوو ئه‌وه بووه.
پێشتر چالاكێكی مافه‌كانی ژنان ئه‌وه‌ی روون كردبووه‌وه كه ئه‌و لامهركهزییهی له سلێمانی باسی ده‌كرێ، پیلانی پاسدارانی ئێرانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێ، ئه‌وه هاوشێوه‌ی كه‌ركووك ده‌بێ ماڵی مام جه‌لال به مۆڵه‌ت بچنه‌وه سلێمانی.