مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئایار بڵاو كراوه‌ته‌وه هاتووه، له كۆبوونه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی شانده‌كه و ئه‌ندامانی شانده‌كه ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی خسته‌ڕوو. دووپات له سه‌ر به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان له‌گه‌ل به‌غدا كرایه‌وه به ئاراسته‌ی پاراستن و دابینكردنی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. بڕیاریشه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ درێژه‌دان به دانوستان، شانده‌كه دووباره سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه .
دووپاتیان له یه‌كپارچه‌یی كیانی هه‌رێمی كوردستان و دژایه‌تی هه‌رجۆره هه‌وڵێك بۆ دوو ئیداره‌یی كرده‌وه
له ته‌وه‌رێكی تردا دۆخی دارایی ئێسته‌ی حكوومه‌ت تاوتوێ كرا‌و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، به پێی ئه‌و توانا داراییه‌ی ئێسته له به‌رده‌سته، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات له گرنگیی به‌رده‌وامبوون له سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كرایه‌وه . هه‌روه‌ها بڕیاردرا له‌م هه‌فته‌یه‌دا و دوای كۆتاییهاتنی مۆڵه‌تی دیاریكراو بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی قه‌رزداری حكوومه‌تن. رێوشوێنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ست پێ بكات.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌كه‌دا ، سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی كه ئێسته له باره‌ی لامه‌ركه‌زی ئیداریی له ئارادان، لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه پرسی لامه‌ركه‌زی ئیداری و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت، به شێكه له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دووپاتیان له یه‌كپارچه‌یی كیانی هه‌رێمی كوردستان و دژایه‌تی هه‌رجۆره هه‌وڵێك بۆ دوو ئیداره‌یی كرده‌وه.