ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كڕیز بن بۆ پاراستنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان، له‌وانه پاراستنی كوردستان و قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان و ئه‌و ماف و ده‌ستكه‌وتانه كورد به‌ده‌ستی هێناوه و ناكرێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بۆ هه‌ندێك مافی كاتی له‌ده‌ست بده‌ین .
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئایار، ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، گرنگه له‌م قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێستمان هه‌بێت و یه‌كده‌نگ بین، به‌ڵام پێویسته ئه‌و یه‌كده‌نگییه له‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ما بێت و بۆ پارتی گرنگه ئه‌و بنه‌مایانه كه له‌سه‌ر پاراستنی كوردستان و قه‌واره‌ی كوردستان بێت.
پارتی ئاماده نییه بۆ هیچ شتێك سازش له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بكات
حه‌سۆ میرخان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پارتی ئاماده نییه بۆ هیچ شتێك سازش له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی سفر.
هه‌روه‌ك روونی كرده‌وه، یه‌كهه‌ڵوێستی به تایبه‌ت به‌رانبه‌ر به‌غدا گرنگه و ناكرێت هه‌ندێك لایه‌ن پشتگیریی به‌غدا بكه‌ن له‌دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته هه‌موویه‌ك ده‌نگ بین.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ئێسته تاقمێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌وتوونه‌ته دایه‌تی كورد و له به‌غداوه داوای بڕینی به‌شه مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم